خانمێك پیاوان فێری هاژووشتنی كامیۆن ده‌كات

:: AM:11:59:29/03/2017 ‌
سه‌میر سیام، ئه‌و ئافره‌ته‌ فه‌له‌ستینییه‌یه‌ كه‌ به‌ گژ باودا چووه‌ته‌وه‌ و خه‌ڵكی شاره‌كه‌ی فێری لێخوڕینی كامیۆن ده‌كات.

سه‌میره‌ سه‌یامی ته‌مه‌ن 57 ساڵان، له‌ ساڵی 1990ـه‌وه‌ له‌ بواری شۆفێریدا كار ده‌كات و پیاوان فێری شۆفێری ئۆتۆمبێلی بچووك و كامیۆنیش ده‌كات. ئه‌و له‌ ماڵباتێكدا ژیاوه‌ كه‌ خۆشه‌ویستییه‌كی زۆریان بۆ ئۆتۆمبێل هه‌یه‌.

ئه‌و بووه‌ته‌ یه‌كه‌مین راهێنه‌ر و فێركه‌ری كه‌رتی غه‌زه‌ كه‌ پیاوان و ژنانیش فێری هه‌موو جۆره‌ ئۆتۆمبێلێكی بچووك و گه‌وره‌ ده‌كات، جگه‌ له‌ فڕۆكه‌ و كه‌شتی.

باوكی شۆفێری ئۆتۆمبێلی گه‌وره‌ و كامیۆن بووه‌، هانی داوه‌ تا كچه‌كه‌ی ببێته‌ شۆفێری كامیۆن و دژی باوی كۆمه‌ڵگه‌ بوه‌ستێته‌وه‌.

هه‌زاران كچ و كوڕی شار و وڵاته‌كه‌ی فێری لێخوڕینی هه‌موو جۆره‌ ئۆتۆمبێلێك كردووه‌.



وشە - مامه‌یاره‌ ئه‌حمه‌د