به‌درێژایی ساڵانی ڕابردوو، چه‌ندان توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه هه‌بوون كه لێكۆڵینه‌وه‌یان له پێوه‌ندیی نێوان شێوه‌ی لووت و مێژووی بۆماوه‌یی خاوه‌نه‌كانیان كردووه، وه‌ك چۆن زانایان له سه‌رانسه‌ری دنیادا لێكۆڵینه‌وه‌یان له ئه‌نجامی سكانی سێ ره‌هه‌ندی كه‌سانی ڕه‌گه‌ز و ناوچه كه‌شوهه‌وا جیاوازه‌كان كردووه، بۆ شیكردنه‌وه‌ی جۆره‌كانی شێوه‌ی لووت.
شاره‌زایان بۆ پشتبه‌ستن به ناسینه‌وه‌ی كه‌سایه‌تیی مرۆڤه‌كان، چاویان له پانیی كونه لووته‌كان و دووریی نێوانیان و به‌رزی و درێژیی لووت و هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وتنی نووكی لووت و ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی لووته.
له خواره‌وه به ژماره شێوه و كه‌سایه‌تییه‌كان ڕوون كراونه‌ته‌وه
هه‌روه‌ها زانایانی فیسیۆلۆجی توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر شێوه‌ی لووت كردووه، بۆ شیكردنه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندیی كه‌سایه‌تیی مرۆڤه‌كان و ئه‌وه‌ی ڕه‌نگدانه‌وه‌یان له‌سه‌ر ته‌ندروستیی جه‌سته‌یی هه‌یه، هه‌روه‌ها دیاریكردنی توانای گونجان له پێوه‌ندییه‌كانی مرۆڤ و باشتركردنی كارامه‌یی كۆمه‌ڵایه‌تی. هه‌ندێك له دۆزینه‌وه‌كان پێشنیاری تایبه‌تمه‌ندی كه‌سایه‌تی ده‌كه‌ن، له خواره‌وه به ژماره شێوه و كه‌سایه‌تییه‌كان ڕوون كراونه‌ته‌وه.
1- خاوه‌نی لووتی ڕۆمانییه‌كان
به كه‌سایه‌تییه‌كی زۆر به‌هێز و ته‌ماحكارێكی زۆر له ژیان جیا ده‌كرێته‌وه. له ته‌حه‌دیاته‌كاندا به‌خته‌وه‌ری ده‌دۆزێته‌وه. پێده‌چێت توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت كه شته‌كان ئه‌نجام بدات یان ئامانجێكی دڵخواز به‌ده‌ست بهێنێت. هه‌رچه‌نده سه‌رسه‌خته، به‌ڵام عه‌قڵه ستراتیجییه‌كه‌ی یارمه‌تی ده‌دات شته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی كارا ڕێكبخات و هاوسه‌نگی له هه‌ردوو لایه‌نی كێشه‌كه‌دا بكات، ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره، به‌زۆری له ته‌مه‌نی ناوه‌ڕاستدا. مرۆڤی لووتی ڕۆمانی له سه‌ختترین دۆخه‌كاندا ئارامه و په‌له ناكات له بڕیاردان، به‌ڵكو عه‌قڵانییانه هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات دوای ئه‌وه‌ی به وردی و به ڕوونی بیری لێ ده‌كاته‌وه.
2- خاوه‌نی لووتی نوبییه‌كان
باراك ئۆباما سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا نموونه‌یه‌كی ڕوون بوو بۆ شێوه‌ی كلاسیكی لووتی نوبییه‌كان. لووتی نوبی به كراوه‌یی و گه‌ڕان به‌دوای ڕێی داهێنه‌رانه، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان یان گه‌یشتن به ئه‌نجامێك تایبه‌تمه‌نده. ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌رنجڕاكێش به‌رجه‌سته ده‌كات و مه‌یلی ئه‌وه‌ی هه‌یه له ڕووی سۆزدارییه‌وه ده‌ربڕین بكات، بتوانێت بۆچوونێك بخاته‌ڕوو كه كاریگه‌ری دروست ده‌كات له چوارده‌وری. خاوه‌نی لووتی نوبی له ڕێی ژیان و ئه‌زموونه كردارییه‌كانه‌وه حیكمه‌تی خۆی به‌ده‌ست ده‌هێنێت، جگه له‌وه‌یش به سروشت كه‌سێكه كه حه‌زی له زانینه، بێگومان كه‌سێكی كۆمه‌ڵایه‌تی چالاكه كه به ده‌گمه‌ن شه‌رم ده‌كات له تیشك خستنه سه‌ری.
3- خاوه‌نی لووتی ڕاست
مرۆڤی لووت ڕاست به توانای بیركردنه‌وه‌ی ڕوون و لێبورده و سه‌بر و به‌زه‌یی و ساده و متمانه‌پێكراو جیا ده‌كرێته‌وه، هه‌روه‌ها زۆر پته‌و و كرده‌نی و ژیر ده‌بێت. توێژه‌ران پێیان وایه ئه‌و كه‌سه‌ی لووتی ڕاسته، دڵسۆزه و هه‌رچی هه‌یه ده‌یبه‌خشێت بۆ ئه‌وه‌ی له ته‌نیشت ئازیزانه‌كه‌ی بمێنێته‌وه. ئه‌و كوالێتی بێ هاوتای هه‌یه كه بتوانێت پابه‌ند بێت به هێشتنه‌وه‌ی نهێنییه‌كان. هه‌رچه‌نده به‌زۆری هه‌موویان به ئه‌ده‌ب و دۆستانه‌ن، به‌ڵام به ئاسانی متمانه‌ی به كه‌سانی تر نییه و له هه‌ر حاڵه‌تێكدا ڕێیان پێ نادات بابه‌تی تایبه‌تی خۆیانی بۆ باس بكه‌ن. ئه‌گه‌ری زۆره شاره‌زای باشی له بابه‌تی جوانی و هونه‌ر هه‌بێت.
4- خاوه‌نی لووته چه‌كوشییه‌كان
به پێچه‌وانه‌ی ڕووخساره‌وه، لووتی شێوه چه‌كوشی ساده و ڕوون و به‌هێز و به‌خشنده‌یه. گوێگرێكی باشه و پابه‌ندبوون به به‌هاكانی ژیانه‌وه وات لێ ده‌كات زوو ببێته هاوڕێت، ئارامه و باز ناداته سه‌ر ئه‌نجامه‌كان به‌خێرایی، تا ئه‌و ئاسته‌ی ڕه‌نگه سارد ده‌ربكه‌وێت، به‌ڵام ته‌نیا به‌رگێكه به كه‌سایه‌تییه‌كه‌ی نه‌ك خۆی وابێت.
5- خاوه‌نی لووتی ئه‌ستوور
كه‌سێكی خێرا بیركه‌ره‌وه و زیره‌ك و عه‌قڵانی و وریایه. هه‌روه‌ها به‌خشنده و میهره‌بان و هه‌ستیار و سۆزداره، به‌ڵام ئه‌م سیفه‌تانه ته‌نیا له ڕێی زانیاریی كه‌سی به‌هێزه‌وه پێشان ده‌درێن. ده‌توانێت له هه‌ندێك كاتدا شه‌ڕانگێزیش ده‌ربكه‌وێت. ژیانێكی ئه‌رێنی ده‌ژی، چونكه كات به‌فیڕۆ ده‌دات بۆ نموونه كاتێك شیرێك له ده‌ستی ده‌ڕژێت یان هه‌ر ڕووداوێكی بێ بایه‌خ.، مه‌یلی ئه‌وه‌ی هه‌یه به خێرایی بجووڵێت و زۆرترین ده‌ستكه‌وت به‌ده‌ست بهێنێت. وه‌ك مێردێك یان هاوڕێیه‌كی دڵسۆز جیا ده‌كرێته‌وه، ڕاستییه‌كان وه‌ك خۆی ده‌ڵێت به‌بێ ئه‌وه‌ی كاتێكی زۆر به‌فیڕۆ بدات له هه‌وڵی جوانكردنیدا.
6- لووتی ئاسمانی
خاوه‌نی لووتی ئاسمانی كه زیاتر له دوگمه ده‌چێت، ئیراده به‌هێز و له‌سه‌رخۆیه. زۆر گه‌شبینه به ژیان، بێده‌نگ دانانیشێت، بۆیه هه‌میشه سه‌رقاڵی جۆره‌ها چالاكی ده‌بێت. كاته‌كانی به ژیری و به پلانی ورد وه‌به‌ر ده‌هێنێت. ده‌توانێت گوێ له هه‌موو كه‌سێك بگرێت، به‌ڵام شوێنی غه‌ریزه‌ی ناوه‌وه‌ی خۆی یان ده‌نگی ناوه‌وه‌ی خۆی ده‌گرێت، زۆرجار ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت به‌ده‌ستی ده‌هێنێت و به سه‌بره‌وه یارمه‌تی ئازیزان و هاوڕێكانی ده‌دات.
7- لووتی شێوه باز
خاوه‌نی هه‌ستێكی ته‌ندروسته بۆ ته‌ماح و سه‌ربه‌خۆیی، هه‌روه‌ها غه‌ریزه‌ی تیژ و زانیاریی باشی هه‌یه له‌سه‌ر بازرگانی، له‌گه‌ڵ توانایه‌كی سه‌رنجڕاكێشی بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌رفه‌ته‌كان. به تایبه‌تی گرنگی به بابه‌ته ڕۆحییه‌كان ده‌دات، جگه له‌وه‌ی كه‌سێكی شاره‌زا و سه‌ركه‌وتووه له ڕێی سه‌ركه‌وتندا، ئه‌مه‌یش ئاستێكی به‌رزی متمانه به‌خۆبوونی پێده‌به‌خشێت. ناترسێت له‌كاره مه‌ترسیداره‌كان، به ده‌نگی به‌رز بۆچوونی خۆی ده‌ڵێت و ئه‌گه‌ر پێویست بكات به‌رگری لێ ده‌كات.
8- لووتی بچووك
لووته بچووكانیان به ده‌رچه‌یه‌كی ته‌سكه‌وه به‌ره‌و سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێكراوه و به‌زۆری خاوه‌نه‌كه‌ی میهره‌بان و سۆزدار و دڵخۆشه. ده‌توانێ به ئاسانی له تیمێكدا كار بكات و داهێنه‌ری خۆی به‌كار بهێنێ بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كان، به‌تایبه‌ت كه پلاندانه‌رێكی باشه و كاره‌كان ئه‌نجام ده‌دات و ده‌چێته سه‌ر ئه‌ركی داهاتوو. به‌ڵام ده‌توانێ له هه‌ندێك كاتدا بێ‌باك بێ كه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی شوێنپێی كاته‌كانی له ده‌ست بدات. هه‌روه‌ها پێده‌چێت به‌هۆی سروشتی بێخه‌مییه‌كه‌یه‌وه له هه‌ندێك كاتدا كێشه‌ی هه‌بێت له گه‌یشتن یان پێشاندانی ئاستێكی دیاریكراوی پێگه‌یشتن. هه‌ندێك جار مه‌یلی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه مه‌یله منداڵه‌كانی ناوه‌وه‌ی خۆیان پێشان بدات، هه‌روه‌ها له دۆخه كێشه‌داره‌كاندا بێ تاقه‌ت و ته‌نانه‌ت بێزار ده‌بێت.
9- لووتی گه‌وره
زۆر توێژینه‌وه هه‌یه كه ده‌ریده‌خه‌ن لووتی گه‌وره پێوه‌ندیی به هه‌ستكردن به ده‌سه‌ڵات و سه‌ركردایه‌تی و سه‌ربه‌خۆییه‌وه هه‌یه. خۆی به قسه‌ی بچووكه‌وه سه‌رقاڵ ناكات و ژیان به ته‌واوی ده‌ژی و خۆی به‌و چالاكییانه‌دا خه‌ریك ده‌كات كه خۆراك به ڕۆحی ده‌دات. به‌گشتی كه‌سێكی كردارییه كه پشت به كه‌سی تر نابه‌ستێت بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كان. به سه‌ركرده‌یه‌كی سروشتی ناسراوه و له هه‌موو كارێكدا به‌دوای كامڵبووندا ده‌گه‌ڕێت. زۆر گرنگی به كوالێتی ئه‌و كاره ده‌دات كه به‌رهه‌م ده‌هێنرێت. زۆر به‌خشنده‌یه له‌گه‌ڵ كه‌سانی تر و ڕه‌وشتی گه‌وره‌ی هه‌یه. یارمه‌تی كه‌سانی تر ده‌دات له ڕێی بیرۆكه‌ی كاریگه‌ره‌وه چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كانیان بدۆزنه‌وه. به‌گشتی زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده، به‌و پێیه‌ی ده‌توانێت پاره به‌شێوه‌یه‌كی كارا به‌كار بهێنێت. حه‌زی له ژیانه و ده‌یه‌وێ شاهانه‌یی بژیت، به‌ڵام بێ بیركردنه‌وه له هیچ شتێك پاره خه‌رج ناكات.
لووت، ئه‌ندامێكی گرنگی مرۆڤه بۆ بۆنكردن، ئه‌ویش بۆ بوونی هه‌ستی بۆنكردن له بۆشاییه‌كه‌یدا. لووتی مرۆڤ دیارترین ئه‌ندامه له‌سه‌ر ڕووخساری، هه‌روه‌ها یه‌كه‌م ئه‌ندامه له كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دا. هه‌روه‌ها ئه‌ندامی سه‌ره‌كی ئه‌ندامی بۆنكردنه. شێوه‌ی لووت به ئێسكی لووت و ئێسكه‌كانی لووت دیاری ده‌كرێت، زۆرجار لووتی نێر گه‌وره‌تره له لووتی مێ.