خۆپیشاندانی توركمانه‌كان له دژی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له كه‌ركووك گرژی تێكه‌وت و خۆپیشانده‌ران چوونه به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای ئه‌و شاره.
به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 29ی ئادار/مارس، وه‌ك ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له دژی بڕیاری هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر داموده‌زگه میرییه‌كانی پارێزگای كه‌ركووك، توركمانه‌كانی ئه‌و شاره به پاڵپشتی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام دا و دواتر ئاراسته‌ی گردبوونه‌وه‌كه‌یان به‌ره‌و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك گۆڕی.
له‌كاتی گۆڕینی ئاراسته‌ی خۆپیشاندانه‌كه كه زۆربه‌یان له قوتابییان پێك هاتوون، ژماره‌یه‌ك له گه‌نجانی توركمان رێگه‌یان له هاتوچۆی ئۆتۆمبیله‌كان گرت و گرژی كه‌وته ناو خۆپیشاندانه‌كه و ده‌ستبه‌جێ دۆخه‌كه له‌لایه‌ن هێزه ته‌ناهییه‌كانه‌وه كۆنتڕۆڵ كرایه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا پارێزگای كه‌ركووك پێشوازی له خۆپێشانده‌ران كرد و نوێنه‌ری خۆپیشانده‌رانی توركمان له ئێسته‌دا له‌گه‌ڵ پارێزگای كه‌ركووك له كۆبوونه‌وه‌دایه بۆ ئه‌وه‌ی داواكاری خۆپیشانده‌ران بگه‌یه‌نێته گوێی به‌رپرسانی ئه‌و شاره.
به‌ره‌ی توركمانی پێی وایه بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك كه به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سند كرا، كارێكی ناده‌ستوورییه و داوایان كرد كورد له‌و شاره‌دا به بڕیاره‌كه‌یدا بچێته‌وه، هاوكات بڕیاره له‌م چه‌ند سه‌عاته‌ی داهاتوودا ئه‌رشه‌د ساڵحی سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی عێراق له كۆنفرانسێكی میدیاییدا هه‌ڵوێستی فه‌رمی حزبه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیاره رابگه‌یه‌نێت.