له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی بازاڕی بۆڕسه‌وه، نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی دنیا رووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه و نزیكه‌ی دۆلار و نیوێك له نرخه‌كه‌ی هه‌ڵكشاوه.
هه‌فته‌ی رابردوو نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كان بۆ خوارووی ٥٠ دۆلار دابه‌زیبوو، به‌ڵام ئێسته هه‌ر به‌رمیلێكی به ٥١ دۆلار و ٧٢ سه‌نت ده‌فرۆشرێت. له رۆژی دووشه‌مه‌وه هه‌موو رۆژێك بڕێك له نرخی نه‌وت به‌رز بووه‌ته‌وه.
سه‌رووی سێ مانگ ده‌بوو نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كان جێگیر بووبوو و دوای رێككه‌وتنه‌كانی وڵاتانی ئۆپێك و ده‌ره‌وه‌ی ئۆپێك، نرخه‌كه‌ی له نێوان ٥٤ دۆلار و ٥٦ دۆلار ده‌فرۆشرا. له حه‌وتی ئاداری ئه‌مساڵ نرخی نه‌وت به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی و ئه‌و دابه‌زینه‌ش تا كۆتای هه‌فته‌ی رابردوو به‌رده‌وام بوو.
به‌گوێره‌ی
dailyfx تێكڕای نرخی نه‌وت له سه‌ره‌تای مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی رابردووه‌وه تا حه‌وتی ئاداری ئه‌مساڵ ٥٥ دۆلار و ٥٠ سه‌نت بووه. پێویسته بگوترێت دوای رێككه‌وتنی وڵاتانی ئۆپێك له ٣٠ مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی رابردوو نرخی نه‌وت به‌رز بووه‌وه، ئه‌گه‌ر نا پێشتر له خوارووی ٤٥ دۆلار ده‌فرۆشرا و سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٥ه‌ش بۆ نزیكه‌ی ٢٧ دۆلار دابه‌زیبوو.
نرخی نه‌وتی كوردستان و عێراق لانی كه‌م هه‌شت دۆلار كه‌متر له نه‌وتی برێنت ده‌فرۆشرێن، بۆیه دابه‌زینی نرخی نه‌وت كاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌ر كه‌رتی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان دانا و هێنده‌ی تر ته‌نگژه‌ی دارایی هه‌رێمی كوردستانی قووڵ كرده‌وه.
له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٤ نرخی نه‌وت له سه‌رووی ١١٠ دۆلار ده‌فرۆشرا. له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی ٢٠١٤ داعش سه‌ری هه‌ڵدا و تا كۆتای ساڵه‌كه‌ش نه‌وت رووی له دابه‌زین كرد و ئه‌و دابه‌زینه به‌رده‌وام بوو تا كۆتای ساڵی ٢٠١٥ و له یه‌كه‌م مانگی ساڵی ٢٠١٦ گه‌یشته نزمترین ئاست و هه‌ر به‌رمیلێك له نه‌وتی برێنت به ٢٧ دۆلار ده‌فرۆشرا.
ئه‌وه‌ی هۆكار بووه له دابه‌زینی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی دنیا، بریتی بووه له زۆریی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له دنیا و كه‌میی به‌كاربردنی نه‌وت. بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه له كۆتای مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی ٢٠١٦ وڵاتانی ئۆپێك بڕیاریان دا نزیكه‌ی ملیۆنێك و ٢٠٠ هه‌زار به‌رمیل له به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه‌یان كه‌م بكه‌نه‌وه و له ١٠ی مانگی كانوونی یه‌كه‌میش وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ئۆپێك به سه‌رۆكایه‌تی رووسیا بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی نزیكه‌ی ٦٠٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتیان دا.
ئه‌و وڵاتانه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه ده‌ستیان كرد به جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كه‌یان و به‌شێك له به‌ڵێنه‌كه‌یان جێبه‌جێ كرد، هه‌ر ئه‌و هه‌نگاوانه‌ش وای كرد نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی دنیا له سه‌رووی ٤٥ دۆلاره‌وه به‌رز ببێته‌وه بۆ سه‌رووی ٥٥ دۆلار.
ئه‌وه‌ی له حه‌وتی ئاداری ئه‌مساڵه‌وه وای كردووه نرخی نه‌وت داببه‌زێت، به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی كۆگه‌كانی نه‌وت له ئه‌مه‌ریكا، بێ به‌ڵێنی وڵاتانی ئۆپێك له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی ته‌واوی رێككه‌وتننامه‌ی ساڵی رابردووی دابه‌زاندنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بووه. جگه‌له‌مه ژماره‌ی لێدانی بیره‌كانی نه‌وت له ئه‌مه‌ریكا به خێرایی له به‌رزبوونه‌وه‌دایه و به‌رهه‌مهێنه‌رانی نه‌وت رۆژ به‌رۆژ ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به‌رز ده‌كه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی جۆری شێل یان لیته‌یی به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بووه‌ته‌وه.