حه‌وت زانیاری لەبارەی جۆرەكانی خوێن هەمووان گرنگە بیزانن

:: PM:01:39:29/03/2017 ‌
هەموو كەسێك جۆرە خوێنێكی تایبەت بەخۆی هەیە كە جۆرەكانی خوێنیش دەكرێن بە چوار بەشەوە بریتین لە A,B,AB,O بەپێی ئەو توێژینەوانەی كە كراوە، ئەوە دۆزراوەتەوە كە هەر جۆرە خوێنێك تایبەتمەندی تایبەت بەخۆی هەیە، كە هاوبەشە لەگەڵ ئەندامەكانی لەش. لێرەدا باسی گرنگترین تایبەت مەندی جۆری خوێن دەكەین:

جۆری خوێن لەگەڵ وەچە
نزیكەی %85 مرۆڤ Rh پۆزەتیڤە. ئەگەر هاتوو ئافرەتەكە Rh + بێت ئەو پیاوەی كە لەگەڵی منداڵ دروست دەكات Rh- بێت واتە نێگەتیف بێت، ئەوا چەندان مەترسی و پێشهات لە منداڵەكانیاندا دروست دەبێت.

جۆری خوێن و نەخۆشی
پشت بەستن لەسەر پێشهاتی تەندروستی یان حاڵەت، هەر جۆرە خوێنێك دەتوانێت كار لەسەر جۆرە نەخۆشییەك بكات یان كاریگەری زیاتر یان كەمتری هەبێت لەسەر جۆرێك لە نەخۆشی. بەزانینی جۆری خوێن دەتوانرێت ڕێگە لە زیاد بوونی مەترسییەكانی ئەو نەخۆشییە بگیرێت.

جۆری خوێن و خۆراك
پێویستە هەریەكێك لە ئێمە جۆری خوێنی خۆی بزانێت بۆ ئەوەی بزانین چ خۆراكێك بەسوودە بۆ تەندروستیمان، گرنگیشە خۆمان بەدوور بگرین لەو خواردنانەی كە زیان بە لەش دەگەیەنن و لەگەڵ جۆری خوێنماندا ناگونجێن. بۆ نموونە ئەو كەسانەی كە خوێنیان لە جۆری A یە،  دەبێت پشت بە خواردنی سەوزە و میوە ببەستن لە بری خواردنی تر، بەڵام ئەو كەسانەی كە جۆری خوێنیان O پێویستە بڕێكی زۆر پرۆتین لە خۆراكی ڕۆژانەیاندا هەبێت لەشێوەی گۆشت و ماسی. بەڵام ئەو كەسانەی كە جۆری خوێنیان ABیە جیاوازن دەبێت لە هەمان كاتدا گۆشت و سەوزە بخۆن زیاتر گۆشتی سوور و خواردنی دەریایی. لە كۆتایدا ئەوانەی كە جۆری خوێنیان B یە دەبێت لە خواردنی ڕۆژانەیاندا زیاتر گۆشتی سوور بەكاربهێنن.

دەرمانی لەش پارێزی خوێن
ئەم لەش پارێزانە كە بە antigen ناسراوە لە خوێندا هەن كە زۆر جار دەكەونە كۆئەندامی هەرس ، سی، كوونەلووت، دەم و ریخۆڵە گەورە.

جۆری خوێن و فشار
ئەو كەسانەی كە جۆری خوێنی O یە تاكە كەسن كە كاتێكی زۆریان پێویستە، بۆ ئەوەی لەو فشارە دەروونییە ڕزگاریان ببێت كە تووشیان بووە  لەچاو جۆرەكانی تری خوێن.

جۆری خوێن و گرفتی كێش
جۆری خوێن پێوەندییەكی زۆری هەیە لەگەڵ دروستبوونی چەوری ورگ دا ، چەوری ورگ زیاتر لەو كەسانەدا دروست دەبێت كە جۆری خوێنیان A یە، بە شێوەیەكی كەمتر تووشی كەسانی تر دەبێت.

جۆری خوێن و سكپڕی
ئەو ئافرەتانەی كە جۆری خوێنیان دوو ڕەگە واتەAB  یە زۆر ئاسانتر دووگیان دەبێت لە جۆرەكانی دیكەی خوێن. چونكە جۆرەكانی دیكەی خوێن بەرهەمهێنانی هۆرمۆنی هێلكەیان كەمترە لەچاو جۆری خوێنی AB. 

جۆری خوێن و باری لەناكاو
پێویستە لەكاتی وەرگرتنی خوێندا یان بەخشینی خوێندا ئەوە بزانیت كە ئەو كەسانەی - O RH بە بەخشەری گشتی دادەنرێن واتە دەتوانن خوێن ببەخشن بە هەر چوار جۆرە جیاوازەكەی گرووپی خوێن، هاوكات ئەو كەسانەی كە گرووپی خوێنیان لە جۆری AB وەرگری گشتین واتە دەتوانن خوێن لە هەموو جۆرەكانی گرووپی خوێنەوە وەربگرن.

سەرچاوە/ healthyfoodhouse


وشە - ئاوات ئازاد