هونه‌رمه‌ندی لوبنانی ناسی عه‌جره‌م، به هۆی پێشهاتێكهوه كه وابه‌سته‌ی پۆشاكه‌كه‌ی بوو، تووشی شه‌رمه‌زاری بوو، له‌و كاته‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی له پێشبڕكێیه‌كی ئه‌سپسواری ئیمارات ئاماده بوو.
له‌و كاته‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی فادی هاشم، پزیشكی ددان به‌شداریی 22ـه‌مین جامی دوبه‌ی بۆ پێشبڕكێی ئه‌سپسواری كردبوو كه شه‌مووی رابردوو ده‌ستی پێ كرد، نانسی عه‌جره‌م پۆشاكێكی له‌به‌ر كردبوو، ره‌نگی ڕه‌ش و سپی له دیزاینی (ProenzaSchouler) بووه و نرخی پۆشاكه‌كه‌ی 4 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه، به‌ڵام به رێكه‌وتیش له‌وێدا دیزاینه‌ری جلوبه‌رگ جویل لاوون هه‌مان جۆر جلوبه‌رگی له‌به‌ر بووه.
پێشبڕكێی ئه‌سپسواری له ئیمارات، له گرانترین و به‌ناوبانگترین پێشبڕكێیه‌كانی دنیایه و به‌های خه‌ڵاته‌كانی ده‌گاته 30 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی. ئه‌و پێشبڕكێیه به به‌شداریی شێخ محه‌مه‌د بن را‌شد ئال مه‌كتووم، جێگری سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی ئیمارات و سه‌رۆك وه‌زیر و فه‌رمانڕه‌وای دوبه‌ی، ده‌ستی پێ كردووه.
پێشتر نانسی عه‌جره‌م، نهێنیی له‌شڕێكی و جوانییه‌كه‌ی ئاشكرا كردبوو، روونی كردبووه‌وه كه به‌رده‌وام وه‌رزش ده‌كات و بایه‌خی زۆر به پێسی ده‌دات.