له ماوه‌ی نۆ ساڵی ڕابردوودا ڕووسیا ده‌ستی به جه‌نگ دژی جۆرجیا كردووه و هه‌روه‌ها نیمچه دوورگه‌ی كریمای له ئۆكرانیا دابڕی و ئێسته له‌لایه‌ن مۆسكۆوه حوكم ده‌كرێ، پشتیوانی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیای كرد و ده‌ستی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا وه‌ردا، هاوكات هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتیی ئه‌وروپا سزای توندیان به‌سه‌ر ڕووسیا سه‌پاند دژی هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی له ئۆكرانیا.
ئه‌گه‌ر چاوێك به مێژووی ڕووسیادا بخشێنرێته‌وه، كۆمه‌ڵێك پرسیاری زۆر گرنگ ڕووبه‌ڕوومان ده‌بێته‌وه، ئایا ئه‌و مامه‌ڵانه‌ی ڕووسیا به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر دوژمنكاریی له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا، یان ئه‌مه به‌شێكه له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا؟ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه بۆ ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی دنیاش ڕوون ده‌بێته‌وه به گه‌ڕانه‌وه بۆ مێژوو، له‌وێدا بۆیان ڕوون ده‌بێته‌وه كه ئه‌و ڕه‌فتار و مامه‌ڵانه‌ی ڕووس پێوه‌سته به نه‌ریت و باوه‌ڕی رووسییه‌كان هه‌ر له كۆنه‌وه، كارێكی قورسیشه ڕووسیا ڕوانگه‌ی دوژمنكارانه‌ی خۆی بگۆڕێت.
بۆ ئاشنابوون به وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره، ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ سێ سه‌ده‌ی ڕابردوو و ئه‌زموونه‌كانی ڕووسیا له ده‌ستوه‌ردانی وڵاتان له قۆناغه جیاجیاكانی مێژوو ده‌خه‌ینه ڕوو.
یه‌كه‌م: پاره به‌خشینه‌وه به خانه‌دانه‌كان
له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م، پۆڵه‌ندا هێزێكی گه‌وره بوو له ناوچه‌كه و حیسابی بۆ دراوسێیه‌تی له‌گه‌ڵ ڕووسیا ده‌كرد و به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش ده‌ستوه‌ردانی له‌و وڵاته نه‌ده‌كرد، به‌ڵام له به‌رامبه‌ر ڕووسیا له ساڵی 1610 سوپای به‌ره‌و مۆسكۆ ڕه‌وانه كرد و شازاده‌یه‌كی پۆڵه‌ندیش ته‌ختی پاشایه‌تی پۆڵه‌ندای وه‌رگرت، هه‌رچه‌ند هێزی ڕووسیا له ماوه‌ی ئه‌و 100 ساڵه له پاشه‌كشه‌دا بوو، به‌ڵام له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌م ڕووسیا به‌شێوه‌یه‌كی ڕۆتینی ده‌ستوه‌ردانی له سیاسه‌تی ناوخۆیی و هه‌ڵبژاردنه‌كانی پۆڵه‌ندا كرد، له‌وكاته‌دا پاشای پۆڵه‌ندا له‌لایه‌ن چینی خانه‌دانه‌كانه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرا و بڕیار بوو پترسی گه‌وره ببێته‌وه به پاشا و خانه‌دانه‌كان هه‌مووی هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌مه، به‌ڵام ڕووسیا ده‌ستی به پاره به‌خشینه‌وه و كڕینه‌وه‌ی ده‌نگی خانه‌دانه‌كانی پۆڵه‌ندا كرد، دژی هه‌وڵه‌كانی پاشا و حكوومه‌تی ناوه‌ندی كه هه‌وڵیان ده‌دا سوپای نیشتمانی پۆڵه‌ندا زۆر به‌هێزتر بكه‌ن، تا كۆتای سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌میش ڕووسیا و نه‌مسا و پرووسیا به‌رگرییان له خانه‌دانانی پۆڵه‌ندا كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌شیان به‌سه‌ردا سه‌پاندن كه ده‌بێ باج و به‌خشینی گه‌وره پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ پاره‌داركردنی سوپاكانیان، به‌و هۆیه‌وه ده‌وڵه‌تی پۆڵه‌ندا به‌ته‌واوی دابه‌ش بوو، ئه‌و ڕووبه‌ڕه‌ی ئێسته هه‌یه‌تی به‌و شێوه‌یه مایه‌وه، به‌ڵام به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك كه‌وته ژێر ده‌ستی ئیمپراتۆریی ڕووسیا و تا كۆتای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی جارێكی تر سه‌ربه‌خۆیی و سه‌روه‌ری خۆی نه‌بینییه‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه ڕووسیا به‌رده‌وام بیری فره‌وانخوازی هه‌بووه و له ساڵی 1774 ده‌ستی به هه‌ڵمه‌ت كرد بۆ فره‌وانخوازی له باشووری ڕۆژئاوای وڵاته‌كه‌ی و دژی ئیمپراتۆریی عوسمانی جه‌نگا و به‌سه‌ریدا سه‌ركه‌وت و هه‌ژموونی خۆی به‌سه‌ر سه‌پاند، مافی ده‌ستوه‌ردانی له كاروباری ناوخۆیی عوسمانییه‌كانی وه‌رگرت له لایه‌ن ڤاتیكانه‌وه تا به نوێنه‌رایه‌تیی مه‌سیحییه‌كانی دنیا ڕووبه‌ڕووی پاوانخوازییه‌كانی عوسمانییه‌كان ببێته‌وه، دوای ساڵی 1814 پاش ئه‌وه‌ی ئه‌سكه‌نده‌ر ناپلیۆن و سوپاكه‌ی له ڕووسیا كرده ده‌ره‌وه هێزه‌كانی ڕه‌وانه كرد تا كۆشكی پاریس، پاشان نێوه‌ندگیری ئاشتی له ئه‌وروپای كرد و هاوكات سۆڤیه‌تییه‌كان له 1956 هێزیان ڕه‌وانه كرد و شۆڕشی خانه‌دانه‌كانی هه‌نگاریایان دژی ده‌سه‌ڵاتی هابسبۆرگ سه‌ركوت كرد. له كۆتاكانی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌میش هه‌رچه‌نده به‌ریتانیا و فڕه‌نسا و هێزه‌كانی تری ئه‌وروپا كه‌وتنه كێبه‌ركێ له‌سه‌ر داگیركاری وڵاتان له ئه‌فریقا و ئاسیا، به‌ڵام ڕووسیا له‌و ڕووه‌وه به‌شدارییه‌كی ئه‌وتۆی نه‌بوو، به‌ڵكو ئه‌و ده‌ستی كرد به فره‌وانكردنی سنووره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی تا ژاپۆن هه‌نگاوی نا.
دووه‌م: سه‌رده‌می سۆڤیه‌ت
له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت له ساڵی 1917، سیسته‌می سۆڤیه‌ت هه‌وڵی دا شۆڕشی شیوعیه‌تی وڵاته‌كه‌ی بكات به شۆڕشێكی شیوعی له ته‌واوی وڵاتانی دنیادا، جگه‌له‌وه‌ش سه‌ركه‌وتنی له جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا سۆڤیه‌تی كرده یه‌كێك له مه‌زنترین و زلهێزترین وڵاتانی دنیا و توانای ته‌واوی پێ به‌خشی، به ئاسایی ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ته‌واوی وڵاتانی دنیا بكات.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ڕووسیا له ڕێی بڵاوكردنه‌وه‌ی بیری شیوعیه‌ت و پشتیوانیكردنی ته‌واوی بزووتنه‌وه و ڕه‌وته شیوعی و نه‌ته‌وه‌یی و ڕادیكالییه‌كان و ڕابوون دژی داگیركه‌ران له ته‌واوی وڵاتانی دنیا كرد، به تایبه‌ت له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا هه‌وڵی قووڵكردنه‌وه‌ی بیری شیوعیه‌تی به چڕی ده‌ست پێ كرد، جگه‌له‌وانه‌ش سۆڤیه‌ت خۆی بۆ جێگره‌وه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی سیسته‌می ئابووری دنیا ئاماده كرد تا شوێنی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا بگرێته‌وه و كۆتا به یه‌كێتیی ئه‌وروپا و هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی بهێنێت.
ئێسته‌ش ڕووسیا پشتیوانی ڕه‌وته نه‌ته‌وه‌یی و ناسیۆنالیسته توندڕه‌وه‌كان ده‌كات، تا دژی سیسته‌می ئابووری جیهانی و یه‌كێتیی ئه‌وروپا و هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی بوه‌ستنه‌وه، له هه‌موو ڕوانگه و ئاراسته‌كان ڕووسیا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دوژمنایه‌تی وڵاتانی ڕۆژئاوا ده‌كات.
ئه‌وروپای ڕۆژهه‌ڵات به ته‌واوی له ژێر ده‌ستی سۆڤیه‌ت بوو تا ساڵی 1989 و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سۆڤیه‌ت، ئه‌وكات ئه‌و وڵاتانه‌ی ئێسته كه خۆی له كازاخستان و بیلاڕووس و ئۆكرانیا و ئه‌وانه‌ی تر ده‌بینییه‌وه، سه‌ربه‌خۆیی خۆیان ڕاگه‌یاند و به‌بێ هیچ جه‌نگ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه جیا بوونه‌وه، پرۆسه‌كه ئه‌وه‌نده ئاشتییانه و خێرا بوو، به باشترین نموونه‌ی جیابوونه‌وه‌ی ئاشتییانه داده‌نرێ له ئیمپراتۆریه‌تێكی به‌هێز، له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدا بوو به درێژایی مێژوو شه‌ڕ و توندوتیژی و ململانێ له نێوان ئۆكرانییه‌كان و ڕووس و پۆڵه‌ندییه‌كان بوونی هه‌بووه، كه‌واته ڕووسیا چۆن قبووڵی كرد به ئاشتی ئیمپراتۆریه‌ته‌كه‌ی له ده‌ست بچێ، ئه‌مه‌ش له كتێبی "Armageddon Averted" وه‌ك موعجیزه وێنا ده‌كرێ، به‌تایبه‌ت له كاتێكدابوو كه چه‌كی ئه‌تۆم و كۆمه‌ڵكوژ به دنیا و ناوچه‌كه بڵاو ده‌بووه‌وه.
دیموكراتیی ڕۆژئاوا له به‌رچاوی خۆتان لا ببه‌ن و به مێژوودا ڕوو بچن، هه‌ریه‌ك له به‌ریتانیا و فڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا و هۆڵه‌ندا و به‌لجیكا و ئیسپانیا و پرتوگال ده‌ستیان به بونیادنانی ئیمپراتۆریی مه‌زن له مێژوودا كردووه كه له سه‌رده‌می 16یه‌مه‌وه تا ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی بیسته‌م به‌رده‌وامی هه‌بوو، به‌ڵام توركیا ئیمپراتۆریه‌تی له ده‌ست و نه‌مسا و ڕووسیاش به هه‌مان شێوه.
ئه‌مه‌ریكا توانی ته‌واوی خاكه‌كه‌ی له ئیسپانیا و مه‌كسیك و ئه‌مه‌ریكییه ئه‌سڵییه‌كان وه‌رگرێته‌وه و یه‌كیان بخات و له سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م ناوچه‌یه‌كی به‌رفره‌وانی خسته ژێر ده‌ستی خۆی له ناوه‌ڕاست و باشووری ئه‌مه‌ریكای باشوور، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له مێژووی ئه‌و وڵاته دوای دامه‌زراندنی نه ده‌ستوه‌ردان له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی هه‌بووه و نه هیچ كوده‌تایه‌كیش تێیدا ڕووی داوه. به‌شێك له ئیمپراتۆرییه‌كانی دنیا له سه‌رده‌می جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی هه‌ڵوه‌شانه‌وه و جه‌نگی دووه‌میش جیهانیش مه‌رگی سۆڤیه‌ت و جیابوونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا بوو له یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت، ئه‌مه‌ش ناوی نراوه پرۆسه‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئیمپریالیزم، هه‌ر بۆ سۆڤیه‌ت نا، به‌ڵكو بۆ به‌ریتانیا و وڵاتانی تریش كه داگیركارییان له ئه‌فریقا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باشووری ئاسیا ئه‌نجام دابوو، ناچار به گه‌ڕانه‌وه و داننان به سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و وڵاتانه كران.
ده‌ستوه‌ردانی ڕووسیا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هیچ نموونه‌ی تری له مێژووی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌و وڵاته نییه كه وڵاتێكی تر ده‌ستوه‌ردانی تێدا بكات، به‌پێچه‌وانه‌وه له تۆماره‌كان هاتووه، ئه‌مه‌ریكا زۆرترین ده‌ستوه‌ردانی له هه‌ڵبژاردنی وڵاتانی تر كردووه و كاریگه‌ری ته‌واوی له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی 81 هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی وڵاتانی دنیا داناوه له ساڵی 1946 تا ساڵی 2000.
گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕووسیا بۆ دوژمنكاری
پرسیاره‌كه دووباره سه‌ر هه‌ڵده‌داته‌وه، ئایا ڕووسیا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كرده دوژمنكارییه‌كانی له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه هاوشێوه‌ی سه‌رده‌می سۆڤیه‌ت؟ ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه له ساڵی 1989 دوای داڕووخانی سۆڤیه‌ت تا 1999 ڕووسیا به‌رده‌وام له پاشه‌كشه بووه، به‌ڵام ده‌ستوه‌ردانه‌كانی نه‌وه‌ستاون و به‌رده‌وامن.
له ساڵی 1991 ڕووسیا به ڕوونی و به ئاشكرا ده‌ستوه‌ردانی له كاروباری سووریا و وڵاتانی دراوسێ به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا ده‌ست پێ كرده‌وه و له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا پشتیوانی حزبه راستڕه‌وه‌كانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكای كرد، بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری له سیسته‌می ئه‌و وڵاتانه بكات، به‌ڵام ئایا ڕووسیای ئێسته وه‌ك ڕووسیا سه‌رده‌می ئیمپراتۆریه‌ت و ڕووسیای سۆڤیه‌ت به‌هێزه؟ بێگومان نه‌خێر، به به‌راورد به‌وكات ڕووسیا ئێسته‌ش ده‌وڵه‌تێكی لاوازه و هێزه‌كه‌ی ڕێژه‌یییه، ڕه‌نگه سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌و جۆره دوژمنكارییه هه‌وڵێك بێ بۆ ڕازیكردنی ئۆپۆزسیۆنی ناوخۆیی و ده‌نگه ناڕازییه‌كان، وه‌ك چۆن به‌ریتانیا له فلاكلاند و ئه‌مه‌ریكا له غه‌رناته له ساڵانی هه‌شتاكان ئه‌م سیاسه‌ته‌یان گرته‌به‌ر.
هه‌رچه‌نده ڕووسیا مافێكی ڕه‌وایه‌تی وه‌ك چۆن ئیمپراتۆریه‌ته‌كانی پێشوو دووباره هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه بۆ هێز و پێگه‌ی پێشتریان ده‌ده‌ن، ڕووسیاش له‌مه‌دا جیاواز نییه، به‌ڵام ئایا ڕووسیا ده‌توانێ فره‌وانخوازی و ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی بكاته هۆكارێك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی خۆی كه 300 ساڵ پێش ئێسته هه‌یبوو؟.