به‌شی شوێنه‌واری كۆلێجی ئه‌ده‌بیاتی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین- هه‌ولێر، به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ په‌یمانگه‌ی پراكتیكیی فڕه‌نسی بۆ خوێندنی باڵا- پاریس، هه‌ڵده‌ستێت به سازكردنی كۆنفڕانسێكی زانستی له‌ژێر ناونیشانی "مێژووی دراوی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێك كه كۆلێجی ئه‌ده‌بیات بڵاوی كردووه‌ته‌وه، بڕیاره كۆنفڕانسه‌كه رۆژی سێشه‌م رێكه‌وتی چواری نیسان/ ئه‌پرێل ده‌ست پێ بكات و دوو رۆژ بخایه‌نێت.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه كۆنفڕانسه‌كه له سه‌نته‌ری رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تیی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین- هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت.