رێكخراوی "giz"ی ئه‌ڵمانی كه له ماوه‌ی رابردوودا بڕیاری دا، به خه‌رجكردنی بڕه پاره‌یه‌ك وه‌ك كرێی هاتوچۆ بۆ مامۆستایانی پارێزگاكانی دهۆك، هه‌ولێر و سلێمانی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م رێكه‌وتی 29ی ئادار/ مارس رای گه‌یاند، واده‌ی دابه‌شكردنی كرێكه دوا خراوه و له رێكه‌وتی 10ی نیسان/ ئه‌پرێل ده‌ست پێ ده‌كات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، له زاری رێكخراوی ناوبراوه‌وه ئاگه‌دارییه‌كی بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا ئاماژه به‌وه دراوه، له رێكه‌وتی 10ی نیسان/ ئه‌پرێل ده‌ست ده‌كرێت، به دابه‌شكردنی كرێی هاتوچۆی مامۆستایانی قوتابخانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار، به‌پێی ئه‌م ریزبه‌ندییه‌ی خواره‌وه:
رێكه‌وتی 10ی نیسان/ ئه‌پرێل، له هۆڵی په‌روه‌رده‌ی شارباژێڕ، كرێی مامۆستایانی په‌روه‌رده‌كانی شارباژێڕ و دووكان دابه‌ش ده‌كرێت.
رێكه‌وتی 11ی ی نیسان/ ئه‌پرێل، كرێی مامۆستایانی سه‌ر به په‌روه‌رده‌ی چه‌مچه‌ماڵ له هۆڵی په‌روه‌رده‌ی چه‌مچه‌ماڵ دابه‌ش ده‌كرێت.
رێكه‌وتی 12ی ی نیسان/ ئه‌پرێل، مامۆستایانی په‌روه‌رده‌كانی ده‌ربه‌ندیخان، شاره‌زوور، قه‌ره‌داغ و گه‌رمیان له هۆڵی په‌روه‌رده‌ی ده‌ربه‌ندیخان كرێكه‌یان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌كرێت.
رێكه‌وتی 13ی ی نیسان/ ئه‌پرێل، مامۆستایانی سه‌ر به په‌روه‌رده‌كانی سه‌یدسادق، پێنجوێن و هه‌ڵه‌بجه له هۆڵی په‌روه‌رده‌ی سه‌یدسادق كرێكه‌یان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌كرێت.
رێكه‌وتی 15ی ی نیسان/ ئه‌پرێل، مامۆستایانی په‌روه‌رده‌كانی رانیه و پشده‌ر له هۆڵی په‌روه‌رده‌ی رانییه، كرێكه‌یان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌كرێت.
جێی بیر هێنانه‌وه‌یه، به گوێره‌ی خشته‌یه‌ك كه له ماوه‌ی رابردوودا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه، بڕیار بوو، له رێكه‌وتی دوو تا هه‌شتی نیسان/ ئه‌پرێل كرێی هاتوچۆی مامۆستایانی په‌روه‌رده‌كانی ده‌وروبه‌ری سلێمانی، دابه‌ش بكرێت، كه له‌لایه‌ن ئه‌و رێكخراوه ئه‌ڵمانییه‌وه دابین كراوه.