سه‌رجه‌م خوێندنگه ناحكوومییه‌كانى شارى سلێمانى، به‌یه‌كه‌وه بڕیار ده‌ده‌ن كرێى خوێندنى قوتابخانه ناحكوومییه‌كان كه‌م بكه‌نه‌وه و له‌سه‌ر ڕێژه‌ى كه‌مكردنه‌وه‌كه‌ش ڕێك ده‌كه‌ون و ڕێژه‌كه دیارى ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌شى نێوان قوتابخانه و په‌یمانگه ناحكوومییه‌كانى شارى سلێمانى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى په‌روه‌ده‌ى سلێمانى، بڕیارى كه‌مكردنه‌وه‌ى كرێى خوێندنیان دا به‌ڕێژه‌ى %10 بۆ سه‌رجه‌م قوتابخانه و په‌یمانگه ناحكوومییه‌كانى شارى سلێمانى.
په‌روین ئه‌حمه‌د یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له دواى كۆبوونه‌وه‌كه ڕاى گه‌یاند، سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رى قوتابخانه و په‌یمانگه ناحكوومییه‌كانى شارى سلێمانى، ڕازیبوونى خۆیان پیشان دا به كه‌مكردنه‌وه‌ى كرێى خوێندن به‌ڕێژه‌ى %10 بۆ ئه‌و ساڵ.
یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی گوتى، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه نوێنه‌ری سه‌رجه‌م خوێندنگه و په‌یمانگه ناحكوومییه‌كانى سلێمانی به‌شدار بوون، ده‌رئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش ڕازیبوونى سه‌رجه‌م لایه‌ك بوو به‌و كه‌مكردنه‌وه‌یه.
له سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكى خۆپیشاندانه‌كانى شارى سلێمانى له مانگى تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى 2016 به‌شێكى زۆرى هاووڵاتییان قوتابییه‌كانیان گواسته‌وه بۆ قوتابخانه ناحكوومییه‌كان، ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستى به‌فیڕۆ نه‌چوونى خوێندنى منداڵه‌كانیان كه ماوه‌ى 100 ڕۆژ خوێندن له‌و شاره وه‌ستا.