له بازاڕێكى شارى سلێمانى، هاووڵاتییه‌ك له‌ناو مه‌سعه‌دى كاره‌بایى كه‌وته خواره‌وه و گیانى له ده‌ست دا.
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 29ى ئادارى 2017 به‌پێى زانیارییه‌كانى "وشه"، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكى ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له مه‌سعه‌دی بازاڕى شه‌وكه‌تى مه‌لا له شاری سلێمانی كه‌وته خواره‌وه و گیانی له ده‌ست دا.
به‌پێى زانیارییه‌كان، هاووڵاتییه‌كه خه‌ڵكی شاری بانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و له شاری سلێمانی داده‌نیشێت و كاری كاره‌بایی ده‌كات.
له‌باره‌ى رووداوه‌كه سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، گوته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی به"وشه"ى راگه‌یاند، ئاگه‌دارى رووداوه‌كه‌ن، به‌ڵام تا ئێسته ته‌واوى زانیارییه‌كان له به‌رده‌ستدا نین.
ئه‌و بازاڕه‌ى له شارى سلێمانى كه ئه‌و رووداوه‌ى تێدا ڕووی داوه، تایبه‌ته به‌گۆڕینه‌وه و ئاڵوگۆڕى دراو.