پێگه‌ی "بیزنس ئینسایده‌ر" بڵاوی كرده‌وه، چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، سه‌رباری رقلێبوونه‌وه‌ی زۆریان به‌رامبه‌ر به ناوهێنانیان به وشه‌ی "داعش" وشه‌یه‌كی تریش هه‌یه كه ده‌بێته هۆی ورووژانی رق و تووڕه‌یییان.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، چه‌كدارانی داعش هه‌ڕه‌شه‌ی "زمان بڕین" له دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه ده‌كه‌ن كه داگیریان كردوون، ئه‌گه‌ر وشه‌ی داعشیان بۆ به‌كار بهێنن، به‌ڵام وشه‌ی "خه‌واریج" به لای ئه‌وانه‌وه له وشه‌ی داعش‌یش زیاتر مایه‌ی رق و تووڕه‌یییه.
وشه‌ی "خه‌واریج" له مێژوودا به‌و ژماره مسوڵمانه گوتراوه كه له ده‌سه‌ڵاتی خه‌لیفه‌ی ئه‌و كاتی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، عه‌لی بن ئه‌بی تاڵیب یاخی بوون، ئه‌مه‌ش له سه‌ده‌ی حه‌وته‌می زاینی و دوای ململانێكانی عه‌لی بن ئه‌بی تاڵیب و معاویه بن ئه‌بی سوفیان.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه، سه‌ره‌تای ناوهێنانی داعش به خه‌واریج، له‌لایه‌ن رێكخراوه ئیسلامییه توندڕۆكانی تره‌وه بوو، له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه رێكخراوی تیرۆریستیی قاعیده، كه ئه‌وانیان به خه‌واریج ناو هێنا.
به گوته‌ی رۆژنامه‌كه، مه‌به‌ست له به‌كارهێنانی وشه‌ی خه‌واریج بۆ داعش، له‌لایه‌ن رێكخراوه توندڕۆكانی تره‌وه، بریتییه له وه‌ده‌رنانیان له‌نێوان خۆیاندا و رێگه‌نه‌دان به‌وه‌ی ره‌وایه‌تی به ده‌ست بهێنن و هاوپه‌یمانیه‌تی له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی تر دروست بكه‌ن.