رۆژنامه‌نووسێكی رووسی كه ساڵی پێشتر خه‌ڵاتی نۆبڵی بۆ ئاشتی پێ به‌خشرا، ئێسته خه‌ڵاته‌كه‌ی له پێناو منداڵان و ئاواره‌كانی ئۆكراینا ده‌فرۆشێت كه به‌هۆی ئه‌و جه‌نگه‌ی رووسیا له دژی ئه‌و وڵاته به‌رپای كردووه، به‌هۆی جه‌نگه‌كه‌وه ملیۆنان ئۆكراینی شوێنه‌كانیان جێهێشتووه و ئاواره بوون.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ سێشه‌م 21ی حوزه‌یران بڵاوی كردووه‌ته‌وه، رۆژنامه‌نووسی رووسی دمێتری مۆراتۆڤ كه ساڵی رابردوو هاوشانی رۆژنامه‌نووسی ڤلپینی ماریا ریسا، خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتییان پێ به‌خشرا، ئێسته له زیادكردنێكدا خه‌ڵاته‌كه‌ی به بڕی 103 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار فرۆشتووه، مه‌به‌ست لێ هاوكاریی ئاواره‌كانی ئۆكراینایه كه به‌هۆی جه‌نگه‌كه‌وه ئاواره بوون.
دمێتری مۆراتۆڤ سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی "نۆڤایا گازیتا"یه كه رۆژنامه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیه، دوێنێ له زیادكردنێكی خانه‌ی "هێریتدج ئۆكشن" له نیویۆرك، خه‌ڵاته‌كه‌ی بۆ فرۆشتن پێشان دابوو، دواتر له‌لایه‌ك كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه له‌ڕێی ئینته‌رنێته‌وه به 103 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار فرۆشرا.
به‌پێی مه‌به‌سته‌كه‌ی مۆراتۆڤ، ته‌واوی داهاتی خه‌ڵاته‌كه ده‌درێته رێكخراوی یونیسێڤ و یارمه‌تیی منداڵان و ئاواره‌كانی ئۆكراینای پێ ده‌درێت.
به‌رده‌وام ره‌خنه‌ی له ده‌سه‌ڵاتی رووسیا به‌هۆی جه‌نگه‌كه‌وه ده‌گرت.
مۆراتۆڤ به رۆژنامه‌نووسێكی ره‌خنه‌گر له وڵاته‌كه‌ی خۆیدا ناسراوه، رۆژنامهكهیشی له 1993 دوای رووخانی یه‌كێتی سۆڤییه‌ت، رۆژانه ده‌رده‌چێت. دوای ئه‌وه‌ی مانگی ئاداری رابردوو رووسیا بڕیارێكی بۆ سزادانی ئه‌و كه‌سانه‌ی ره‌خنه له جه‌نگی ئۆكراینا ده‌گرن ده‌ركرد، بڕیاری راگرتنی رۆژنامه‌كه‌ی مۆراتۆڤیش ده‌رچوو، چونكه به‌رده‌وام ره‌خنه‌ی له ده‌سه‌ڵاتی رووسیا به‌هۆی جه‌نگه‌كه‌وه ده‌گرت.
جه‌نگی رووسیا له دژی ئۆكراینا كه له 28ی شوباته‌وه ده‌ستی پێ كردووه، شه‌ڕ له زۆربه‌ی به‌ره‌كاندا به‌رده‌وامه، رووسیا هه‌وڵی وێرانكردنی ژێرخانی ئه‌و وڵاته‌ی داوه و زیانی زۆری پێ گه‌یاندووه. ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتیی ئه‌وروپا كه پاڵپشتی له ئۆكراینا ده‌كه‌ن، جیا له پێدانی چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی، سزای ئابووریی زۆر توندیان به‌سه‌ر رووسیادا سه‌پاندووه، له زۆربه‌ی بانكه‌كانی دنیادا ده‌ستیان به‌سه‌ر پاره‌كانی رووسیادا گرتووه و سڕیان كردووه.