بڕیاره هه‌فته‌ى داهاتوو له ڕێگه‌ى كۆبوونه‌وه‌یه‌كه‌وه پرسى به‌جینۆساید ناساندنى رووداوه‌كانى شنگال بخرێته به‌رده‌م وڵاتانى ئه‌ندام له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 29ى ئادارى 2017 لیژنه‌ی باڵای ناساندنی جینۆسایدی كوردانی ئێزیدی و پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كان، راگه‌یه‌نراوێكیان بڵاو كرده‌وه و رایان گه‌یاند، هه‌فته‌ی داهاتوو فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ی پرسى جینۆساید ناساندنى رووداوه‌كانى شنگال، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌ندام له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕێك ده‌خات.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه دراوه، كۆبوونه‌وه‌كه بۆ خستنه‌ڕووی به‌رنامه‌ی دروستكردنی دادگایه‌كی تایبه‌ت و كۆكردنه‌وه‌ى پشتگیری وڵاتانه له بڕیاری به جینۆساید ناساندنی ڕووداوه‌كانی دژ به كوردانی ئێزیدی.
لیژنه‌ی باڵای ناساندنی جینۆسایدی كوردانی ئێزیدی و پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كان له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ده‌ڵێن، له داهاتوویه‌كى نزیكدا ته‌واوى كاری لیژنه‌كه ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه.
لیژنه‌ی باڵای ناساندنی جینۆسایدی كوردانی ئێزیدی و پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كان له وه‌زاره‌تى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و ژماره‌یه‌ك له ده‌زگه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێك هاتووه و كار له‌سه‌ر پرسى به‌جینۆساید ناساندنى تاوانه‌كانى دژ به‌كورد ده‌كه‌ن.
شارۆكه‌ی شه‌نگال ده‌كه‌وێته 142 كیلۆمه‌تری رۆژئاوای شاری مووسڵ و یه‌كێكه له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان له سێی ئاب/ئۆگه‌ستسی 2014 تیرۆریستان په‌لاماری شاره‌كه‌یاندا و جینۆسایدی ئێزدییه‌كانیان له‌و شارۆكه‌یه ئه‌نجامدا و دواتر له 13 تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2015 له ئۆپه‌راسیۆنێكی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به به‌شداری حه‌وت هه‌زار و 500 پێشمه‌رگه و به‌پشتیوانی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان توانرا شارۆكه‌كه به ته‌واوی له تیرۆریستان پاك بكرێته‌وه.