ڤیتامین كه‌ی (k) یه‌كێكه له‌و ڤیتامینه گرنگانه‌ی كه له له‌شدا رۆڵێكی گرینگی هه‌یه و مایه‌ی ده‌سته‌به‌ركردنی كه‌لسیۆم و ڤیتامین دی (D)ه و یارمه‌تی سه‌لامه‌تی دڵ و ئێسك ده‌دات.
كه‌میی ڤیتامین كه‌ی هه‌ندێك نه‌خۆشی وه‌ك ئێسكه‌نه‌رمه و دڵی لێ ده‌كه‌ویته‌وه و توانای له‌ش بۆ سارێژكردنه‌وه‌ی برین كه‌م ده‌كاته‌وه.
توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه به بێ ڤیتامین كه‌ی بڕی پێویستی كه‌لسیۆم و ڤیتامین دی به خانه‌كانی له‌ش ناگات.
ڤیتامین كێی به دوو گرووپی k1 و k2 دابه‌ش ده‌بن و هه‌ردوو جۆر ڤیتامین ئه‌ركی جیاوازیان لهسهرسانه و له‌ش پێویستی پێیانه.
K1 زیاتر بۆ ساڕێژكردنه‌وه‌ی برین پێویسته و ئه‌وانه‌ی ئه‌و جۆره ڤیتامینه‌یان كه‌مه، ئه‌وا برینه‌كانیان دره‌نگتر چاك ده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌كان سه‌لماندوویانه زۆریی ئه‌و ڤیتامینه له له‌شدا ده‌بێته هۆی رێگریكردن له جۆرێك شێرپه‌نجه كه به شێرپه‌نجه‌ی لیمفوما ناسراوه.
ڤیتامین K2 له چالاككرنی ڤیتامین دی و كه‌لسیۆم له له‌شدا زۆر كاریگه‌ره و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه به ئاسانی ئه‌و دوو ڤیتامینه به خانه‌كانی له‌ش بگه‌ن.
تاقیگه ناتوانێت ئه‌وه بسه‌لمێنێت كه‌سێك ڤیتامین kی كه‌مه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی به‌ده‌ستی شه‌كره، نه‌خۆشیی دڵ و ئێسكه‌نه‌رمه ده‌ناڵێنن، ئه‌وا ئه‌و جۆره ڤیتامینه له له‌شیاندا كه‌مه.
ژنانی دووگیان به‌رێژه‌یه‌كی پێویست، ده‌بێت ئه‌و جۆره ڤیتامینه به له‌شیان بگات تا كۆرپه‌یه‌كی ته‌ندروستیان هه‌بێت.
ڤیتامین k1 له سه‌وزه‌واتی گهڵاپاندا هه‌یه و هه‌رچه‌نده ره‌نگی ئه‌و جۆره سه‌وزانه سه‌وزتر بێت، ئه‌وا به بڕێكی زیاتری ڤیتامین كه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن. كه‌له‌م و برۆكلی به‌و جۆره ڤیتامینه ده‌وڵه‌مه‌ندن. ڤیتامین k2 له هه‌ر یه‌ك له گۆشت و مریشك، په‌نیر و هێلكه و كه‌ره‌دا به‌دی ده‌كرێت.