یانه‌ی یوڤێنتوسی ئیتالی پلانێکی داڕشتووە بۆ به‌هێزكردنی تیپه‌كه‌ی و بۆ ئه‌مه‌ش ده‌یه‌وێت گرێبه‌ستێكی گه‌وره و چاوه‌ڕواننه‌كراو ئه‌نجام بدات.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاماژەی بەوە کردووە، ماسیمیلیانۆ ئەلیگریی راهێنەری یوڤێنتوس داوای بەهێزکردنی ریزەکانی تیپەکەی کردووە و ده‌یه‌وێت گرێبەستی گه‌وره ئه‌نجام بده‌ن.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، یانه‌ی بیانكۆنێری ته‌نیا به گواستنه‌وه‌ی پۆل پۆگبا و دی ماریا رازیی نابێت، كه ئه‌م دووانه گرێبەسته‌كانیان لەگەڵ مانچێستەر یونایتد و پاریس سانجێرمان كۆتایی هات و به‌بێ به‌رانبه‌ر روویان له یانه ئیتالییه‌كه كردووه.
به پێی زانیاریی سه‌رچاوه‌كه، یوڤی دەیەوێت نەیمار جونیۆریش بخاتە ناو تیپه‌كه‌ی بۆ وه‌رزی نوێ، بەڵام ئەوە بەندە بەوه‌ی یاریزانه‌كه ئامادەیی هه‌بێت بۆ كه‌مکردنەوەی مووچەکەی و پێوه‌ندیكردن به یانه‌كه.
لای خۆیەوە تۆڕی فووت مێرکاتۆی فرەنسی ئاماژەی بەوە کردووە، لویس کامپۆس، راوێژکاری نوێی وەرزشی پاریس سانجێرمان، نەیماری خستووه‌تە لیستی ئەو یاریزانانەی لە هاوینی ئەمساڵدا به نیازن به‌ڕێیان بكه‌ن.
روونیشی كردەوە، یانە پاریسییەكە چاوەڕێی ئەو ئۆفەرانە دەكات كە بۆ نەیمار دێن، بەڵام مووچە زەبەلاحەكەی (30 ملیۆن یۆرۆی ساڵانە) وەك رێگرییه‌ك بۆ ئەو یانانە دەمێنێتەوە، كه ده‌یانه‌وێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره به‌ڕازیلییه‌كه‌دا بكه‌ن.
نه‌یمار له 2017 له بارسێلۆناوه به 222 ملیۆن یۆرۆ رووی كرده پاریس سانجێرمان، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه نایه‌وێت تا كۆتایی گرێبه‌سته‌كه‌ی پاریس جێ بهێڵێت، به‌ڵام یانه‌كه‌ی ده‌یه‌وێت به‌ڕێی بكات، چونكه ئاستی دابه‌زیوه و مووچه‌كه‌شی زۆر به‌رزه.