حکوومەتی عێراق بەردەوامە لە هێنانی خێزانی داعش بۆ مووسڵ

:: PM:02:31:23/06/2022 ‌
حکوومەتی عێراق بەردەوامە لە هێنانی خێزانی داعشەکان لە سووریاوە بۆ مووسڵ و ئیدارەی ئەو پارێزگایەش نارازییە، چونکە هیچ پرسێکیان پێ نەکردوون و دەڵێن مووسڵ پرکراوە لە داعش.

رەفعەت سمۆ جێگری پارێزگاری نەینەوا بۆ "وشە" گوتی ، حکوومەتی عێراق بڕیاری داوە لە سەرەتای مانگی داهاتوو 150خێزانی تری داعش بۆ موسڵ بگوازرێتەوە.

ئەو روونی کردەوە  ئەمە جاری یەکەم نییە خێزانی داعش دەهێنرێنە مووسڵ بێ ئەوەی هیچ پرسێک بە ئیدارەی پارێزگاکە بکەن، ئەو هەنگاوەیان ناوە و بۆیەش رازی نین.  

لەژێر چاودێری چڕی تەناهی دەگوازرێنەوە


بەگوتەی، رەفعەت سمۆ ''ئەو کارەی دەکرێت لەژێر چاودێری چڕی تەناهی دەگوازرێنەوە، بەڵام ئێمە پێی رازی نین ، چونکە ئەوانە بوون تەعەدایان لە خەڵکی ئێمە و مووسڵ کردووە ، بۆیە لەجیاتی پارێزگای موسڵ چەندان پارێزگای تر هەن کە دەکرێ بۆیانی بگوازنەوە.''

جێی باسە بەشێکی زۆر لە خێزانەکانی داعش لەگەڵ پڕۆسەی رزگارکردنی مووسڵ بەرەو سووریا رایان کرد و دوای ئەو شکستەی لە سووریا بەریان کەوت لە کەمپی جیاوازدا کەوتوونەتە ژێر چاودێرییەوە.

دهۆک\بڵند ئیبراهیم 



وشە - سلێمان تاشان