ئاسایشی سلێمانی بڵاوی كرده‌وه كه دوای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بازرگانێكی ماده‌ی هۆشبه‌ر توانیویانه بیگرن و ده‌ستیش به‌سه‌ر بڕی 32 كیلۆ ماده‌ی هۆشبه‌ردا گیراوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 23ی حوزه‌یران، ئاسایشی سلێمانی رای گه‌یاندووه، بازرگانێكی ماده‌ی هۆشبه‌ر گیراوه و ده‌ستیش به‌سه‌ر بڕی 32 كیلۆ ماده‌ی هۆشبه‌ر / كریستاڵ/ گیراوه.
بۆ ماوه‌یه‌ك رووبه‌ڕوبوونه‌وه و ته‌قه كراوه
ئاسایش ده‌ڵێن، هه‌ڵمه‌تێكمان هه‌یه بۆ رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر و گرتنی بازرگان و به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و ماده‌یه، بۆیه به فه‌رمانی دادوه‌ر له‌سه‌ر ڕێی سه‌ره‌كی نزیك " تاسلووجه" تۆمه‌تبارێكیان گرت.
رووداوه‌كه به‌مشێوه‌یه بووه، دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و چاودێریكردنی ورد، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئاسایش له‌گه‌ڵ تۆمه‌تبار و دروستبوونی ته‌قه، توانیان بازرگانێكی ماده‌ی هۆشبه‌ر به‌ناوی "ھ، ڕ، ب" بگرن و 32 كیلۆ له مادهكهیش گیراوه كه به‌نیازبوو بیبات بۆ هه‌ولێر.
ئاسایشی سلێمانی داوای لێبووردنی له گه‌ڕه‌كی تاسلووجه كردووه كه بۆ ماوه‌یه‌ك رووبه‌ڕوبوونه‌وه و ته‌قه كراوه.