له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڵمه‌تێكی فره‌وان له ژێر هاشتاگی هاوسه‌رگیریم له‌گه‌ڵ بكه بێ ماره‌یی ده‌ستی پێكردووه، ئه‌مه‌یش له چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه دێت، كه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی ماره‌یی و خواست و داواكارییه زۆره‌كانی كچان دێت، له‌و كاته‌ی كه كوڕان ده‌چن بۆ خوازبێنیان، به سه‌ركه‌وتنی ئه‌و پرۆسه‌یه‌یش هه‌وڵ ده‌درێ، كه گه‌نجانی عێراق بتوانن له ته‌مه‌نێكی گونجاو‌دا هاوسه‌رگیری بكه‌ن و به‌هۆی كهمدهراتی و نه‌توانینی جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی كچان، به ته‌نیا نه‌مێننه‌وه.
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هاشتاگه‌كه خه‌ڵكێكی یه‌كجار زۆر پێشوازییان لێ كردووه و پشتیوانی له‌وه ده‌كه‌ن، كه كچان ئاستی داواكارییه‌كانیان كه‌م بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كوڕان بتوانن له ته‌مه‌نی گونجاو و به سه‌روه‌تێكی گونجاوه بتوانن بچنه نێو قه‌فه‌سی زێڕینه‌وه و هاوسه‌رگیری پێكبهێنن، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه‌یش خه‌ڵكانێك هه‌ن كه دژی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته وه‌ستاونه‌ته‌وه و ڕه‌خنه‌ی زۆری لێ ده‌گرن.
محه‌مه‌د جومعه پسپۆری یاسایی له تویتێكدا نووسیویه‌تی، دوو له هه‌ر پێنج حاڵه‌تێكی هاوسه‌رگیری له عێراق به ته‌ڵاق كۆتایی دێت، به گوێره‌ی ئه‌و ئامار و داتایانه‌ی له‌به‌رده‌ستدان، له‌به‌ر ئه‌وه هاوسه‌رگیری بێ ماره‌یی كارێكی گونجاو نییه و پێویسته مه‌رج و بنه‌ما بۆ مانه‌وه‌ی كچان و كوڕان له دوای بوون به هاوسه‌رگیری بوونی هه‌بێت، ماره‌ییش یه‌كێكه له بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كان و پێویسته پارێزگاری لێ بكرێت، به پێچه‌وانه‌وه ڕێژه‌ی ته‌ڵاق و جیابوونه‌وه له نێو كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی زۆر زیاتر ده‌بێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه ژنێكی عێراقی به ناوی عهلیاو نووسیویه‌تی، وه‌ك خۆم هیچ گرفتێكم له‌گه‌ڵ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ماره‌یی نییه، به مه‌رجێك یه‌كسانی ته‌واو له نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز بێته كایه‌وه و ژنانیش هه‌موو مافێكیان هه‌بێت، له ته‌لاقدان و سه‌رپه‌رشتیكردنی منداڵان و به‌خێوكردنیان، له ئه‌گه‌ری جیابوونه‌وه و یه‌كسانی له میرات.