بابه‌تی ئابووری یه‌كێك له گرنگترین بابه‌ته‌كانی نێو كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مڕۆیه له سه‌رانسه‌ری دنیا، سه‌ره‌تا بۆ هه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه به شێوازی گشتی و بۆ خێزان به شێوازی تایبه‌ت، هه‌موو خێزانیك له سه‌رانسه‌ری دنیا خاوه‌ن ئاستێكی ئابووری دیاریكراوه و ئه‌م ئاسته ئابوورییه‌ش متمانه به چه‌ند خاڵێك ده‌كات، له گرنگترینیان ئاستی ئابووری كۆمه‌ڵگه به شێوازی گشتی، ئه‌مه‌یش نابێته ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كۆمه‌ڵگه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان سه‌رجه‌م خێزانه‌كانیان ده‌وڵه‌مه‌ند بن و پێچه‌وانه‌كه‌شی ڕاسته، هه‌ر ئه‌مه‌یش بووه‌ته هۆی دروستبوونی جیاوازی له نێوان خێزانه‌كان و دابه‌شبوونیان بۆ سه‌ر چه‌ند ئاستێكی جیاوازی هه‌ژار، مامناوه‌ند، باش، ده‌وڵه‌مه‌ند، ئه‌مه شێوازی سروشتی كۆمه‌ڵگه‌یه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر له ڕووی زانستی ده‌روونناسییه‌وه له‌م بابه‌ته بڕوانین، ئاستی ئابووری هه‌ر خێزانیك به‌شێكی دانه‌بڕاوه له هێزی پاڵنه‌ری تاكه‌كانی خێزان بۆ هه‌ستكردن به بابه‌تی هه‌بوون و نه‌بوونی ئاسایش، ئه‌م بابه‌ته‌یش له‌ڕووی ده‌روونناسییه‌وه هه‌ڵگری چه‌ندان مانای جیاوازه، به‌ڵام هه‌مووی كۆ ده‌بێته‌وه له گرنگی هه‌ستكردنی تاكه‌كانی خێزان به ئاسایشی جه‌سته‌یی و ده‌روونی، واته بابه‌تی ئابووری ده‌توانێت ئاسایشی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه بپارێزێت له ڕووی ئه‌وه‌ی خاوه‌نی خانوو و ئوتۆمبێل و جلوبه‌رگ و خواردنه‌وه بن و توانای دابینكردنی سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی خۆیان هه‌بێت.
ده‌ستنیشانی بابه‌ته سه‌ره‌كییه‌كان و پێداویستییه گرنگه‌كان ده‌كرێت
بۆیه بارودۆخی ئابووری بۆ هه‌ر خێزانێك، به‌شێكی زۆر له هه‌ستكردن به ئارامی و ئاسایش داده‌پۆشێت، تێكچوونی ئه‌م بابه‌ته ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی تاك تووشی ترس و دڵه‌ڕاوكێ بێت، ده‌رئه‌نجامی ترسی له ده‌ستدانی هه‌ر شتێك كه پێوه‌ندی هه‌یه به ئه‌رێنییه‌كانی ئابووری، جگه له‌وه‌ش ئه‌مڕۆ رۆژێك بابه‌تی ئابووری كێشه‌ی زۆربه‌ی خێزانه‌كانه و جگه له‌وه‌ی كه ده‌بێته هۆی ئاڵوزی و نه‌گونجاندنی تاكه‌كانی خێزان له‌گه‌ڵ یه‌كتر، به‌ڵكو پاڵنه‌ری سه‌ره‌كییه بۆ بابه‌تی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كان، تا ئێسته چه‌ندان خێزان به‌هۆی كه‌مبوون یان باش خه‌رجنه‌كردنی پاره‌كانیان تووشی كێشه و گرفت بوون، چونكه راستییه‌كه‌ی ناوه‌ڕۆكی ژیان زۆر سه‌ختتره له‌وه‌ی كه له ده‌ره‌وه ده‌یبینین به هۆی فراوانی پێداویستییه‌كانی ژیان له هه‌موو ڕوویه‌كه‌و.
به‌گشتی پیاو له ناو خێزاندا به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌ره‌كییه له‌سه‌ر بابه‌تی دابینكردنی دارایی ماڵ، به‌دڵنیاییه‌وه ئافره‌ت جگه له‌وه‌ی شانبه‌شانی پیاو ئیش ده‌كات، به‌ڵكو به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵه بۆ چۆنیه‌تیی خه‌رجكردنی ئه‌م بڕه پاره‌یه، بۆیه ده‌بێ ژن و مێرد پێكه‌وه داهێنه‌ری خشته‌یه‌كی ئابووری بن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌و به‌شه بودجه‌ی مانگانه‌یه به جوانی خه‌رج بكه‌ن و پێداویستییه‌كانی ژیانیان دابین بكه‌ن، بڕه پاره‌یه‌ك پاشكه‌وت بكه‌ن بۆ كڕینی بابه‌ته سه‌ره‌كییه‌كانی ژیان وه‌ك خانوو و ئۆتۆمبێل و ته‌نانه‌ت بۆ داهاتووی منداڵه‌كانیان و كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌یه‌ك كه پێوه‌ندی به به‌رهه‌مهێنانی ئابووری هه‌یه، جێی ئاماژه‌یه ڕێكخستنی خشته‌ی ئابووری ته‌نیا بۆ ئه‌و خێزانانه نییه كه مانگانه خاوه‌ن داراییه‌كی دیاریكراون، به‌ڵكو سه‌رجه‌م چینه‌كانی كۆمه‌ڵگه پێویستییان به ڕێكخستنی ئه‌م خشته‌یه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بزانن رێژه‌ی داهاتیان و خه‌رجكراویان چۆنه .
پێناسه‌ی خشته‌ی ئابووری
پلانێكی ئابوورییه كه یارمه‌تی خێزان ده‌دات بۆ چۆنیه‌تیی دابه‌شكردن و پاشكه‌وتكردنی بودجه‌كه‌یان به باشترین شێواز، دانانی ئه‌م خشته‌یه جیاوازی هه‌یه له خێزانێكه‌وه بۆ خێزانێكی تر، تێیدا ده‌ستنیشانی داهات و خه‌رجی ده‌كرێت بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو كه ده‌كرێ هه‌فته‌یه‌ك، مانگێك، نێوه‌ی ساڵێك یان ساڵێك بێت.
یاساكانی ئاماده‌كردنی خشته‌ی ئابووری
هه‌موو خێزانێك له كاتی ئاماده‌كردنی خشته‌ی ئابووریدا ده‌بێت ره‌چاوی چه‌ند یاسایه‌ك بكات بۆ كاراكردنی خشته‌ی ئابووری و گه‌یشتن به ئامانجه‌كانیان .
راوێژكردن
به راوێژكردن له نێوان هه‌موو تاكه‌كانی خێزان ئه‌م خشته‌یه دێته ئاماده‌كردن، تێیدا ده‌ستنیشانی بابه‌ته سه‌ره‌كییه‌كان و پێداویستییه گرنگه‌كان ده‌كرێت، هه‌روه‌ها ده‌بێته وانه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كان فێری چۆنیه‌تیی پاشه‌كه‌وتكردن و ئیداره‌كردنی ژیانیان بن بۆ ئێسته و له داهاتوودا .
دیاریكردنی كات
لێره‌دا خێزان ده‌بێت كاتێك دیاری بكات بۆ رێكخستنی خشته‌ی ئابووری، بۆ نموونه بۆ ماوه‌ی هه‌فته، مانگێك، شه‌ش مانگ یان ساڵێك، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌پێی ئه‌و كاته دیاریكراوه، خشته ئابوورییه‌كه‌ی دروست بكات و پاره‌كه‌ی به‌سه‌ر بابه‌ته‌كاندا دابه‌ش بكات.
دروستكردنی هاوسه‌نگی
خێزان ده‌بێت هاوسه‌نگی ته‌واو دروست بكات له نێوان بودجه‌ی مانگانه وه‌ك داهات و رێژه‌ی خه‌رجكراو، بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌كان نزیك بن له ڕاستی .
سووده‌كانی دروستكردنی خشته‌ی ئابووری له‌سه‌ر خێزان بریتین له:
دابه‌شكردنی پاره به‌سه‌ر بابه‌ته دیاریكراوه‌كان، پاشكه‌وتكردنی پاره، متمانه‌كردنی له‌سه‌رخۆ، خه‌رجنه‌كردنی پاره بۆ بابه‌ته بێسووده‌كان و مسۆگه‌ركردنی ئاینده .
كاریگه‌ریی ئیداره‌نه‌كردنی دارایی له‌سه‌ر خێزان
ئه‌گه‌ر خێزان نه‌توانێت هه‌ر له سه‌ره‌تای ژیانیه‌وه خشته‌یه‌كی ئابووری دروست بكات و پاره پاشه‌كه‌وت بكات، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه رووبه‌ڕووی چه‌ندان كێشه و گرفت ده‌بێته‌وه، وه‌ك دروستبوونی كێشه و گرفت له‌ناو خێزان و ناچاربوونی پیاو به ئه‌نجامدانی كاری تر بۆ دابینكردنی پێداویستیه‌كانی خێزان، ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی دووركه‌وتنه‌وه‌ی باوك له خێزان و په‌روه‌رده‌كردن و چاودێریكردنی منداڵ، جگه له‌وه هه‌ندێك جاریش پیاو ناچار ده‌بێت یان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێت به ئه‌نجامدانی كاری نایاسایی بۆ ئه‌وه‌ی بڕه پاره‌یه‌كی زیاتری ده‌ست بكه‌وێت، له كۆتادا حوكمی سزای له‌سه‌ر ده‌رده‌چێت و ڕه‌نگه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته پێشینه‌ی پێشووی خۆیشی له ده‌ست بدات .
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی پاشكه‌وتكردنی خێزان له‌سه‌ر منداڵ
دایك و باوك ده‌بێت هه‌ر له سه‌ره‌تای تێگه‌یشتنی منداڵه‌وه هه‌وڵی فێركردنیان بده‌ن له‌سه‌ر بابه‌ته بچووكه‌كان وه‌ك به فیرۆنه‌دانی ئاو، كوژاندنه‌وه‌ی گڵۆپه زیاده‌كان، فڕێنه‌دانی خۆراك و هه‌ڵگرتنیان بۆ ساته‌كانی تر، كڕینی بابه‌ته سه‌ره‌كییه‌كان، پاشكه‌وتكردنی بڕه پاره‌یه‌ك له پاره‌ی رۆژانه‌یان، به‌خشینی جلوبه‌رگی ساڵانی ڕابردوویان به كه‌سانی تر، ئه‌م راهێنانه بچووكانه ده‌بنه هه‌نگاوێكی سه‌ره‌كی بۆ ئه‌وه‌ی منداڵ فێری دروستكردنی خشته‌ی ئابووری بن و بتوانن له سوودی لێ وه‌ربگرن .
گرنگی ئابووری خێزان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه بریتییه له ته‌ندروستی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه، كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ژاری و نزمبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی جیابوونه‌وه و دابه‌زینی رێژه‌ی تاوان و دزیكردن.
وشه\فاتمه قاسم