وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی ئێران بڕیاری دا، چیتر مامۆستایانی پیاو بۆیان نییه له ئاماده‌ییه‌كانی كچان وانه بڵێنه‌وه و ئه‌م بڕیاره‌ش قوتابخانه ناحكوومی و نموونه‌ییه‌كانیش ده‌گرێته‌وه.
محه‌مه‌د مه‌هدی كازمی یاریده‌ده‌ری وه‌زیری په‌روه‌رده بۆ كاروباری قوتابخانه ئاماده‌ییه‌كان ئاماژه‌ی داوه، بۆ ئه‌و بڕیاره پشتیان به‌و پێڕه‌وه په‌روه‌رده‌ییه به‌ستووه كه ساڵی رابردوو په‌سند كرابوو.
ئه‌و ئاماژه‌ی داوه بڕیاره‌كه‌یان بۆ ته‌واوی پارێزگاكان ناردووه، جێبه‌جێكردنی له ئه‌ستۆی به‌رپرسی یه‌كه‌می په‌روه‌رده‌یی پارێزگاكانه و ده‌بێ له ئاماده‌ییه‌كان چیتر ره‌گه‌زه‌كانی نێر و مێ تێكه‌ڵاوی یه‌كتر نه‌بن.
هێشتا میدیاكانی ئێران له‌باره‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده هیچ هه‌ڵوێستێكیان نه‌بووه
جێی باسه هێشتا میدیاكانی ئێران له‌باره‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده هیچ هه‌ڵوێستێكیان نه‌بووه، به‌رپرسه‌كه‌ی په‌روه‌رده‌ش ویستوویه‌تی زیاتر پاساوی یاسایی بۆ ئه‌م بڕیاره بخاته ڕوو.
به‌گوێره‌ی
دۆیچه‌وێله، جیاكردنه‌وه‌ی كوڕ و كچ و پیاو و ژن و ره‌گه‌زه‌كان له ئێران هه‌ر له سه‌ره‌تای شۆڕشه‌وه به‌رده‌وام باس كراوه. دوای چوار ده‌یه هێشتا له‌سه‌ر ئه‌م ئامانجه‌ی خۆی سووره و هه‌موو هه‌وڵێكی داوه له زانكۆكان و پاركه‌كان و نه‌خۆشخانه‌كان و شوێنه‌كانی تر جێبه‌جێی بكات، به‌ڵام به ته‌واوی سه‌ری نه‌گرتووه.
له‌وه‌ته‌ی ره‌ئیسی بووه‌ته سه‌رۆك كۆمار، گوشاره‌كان بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگه به‌تایبه‌تی ئافره‌تان زیاتر بووه. ئێران ده‌یه‌وێ هه‌مان سیاسه‌تی تاڵیبان له وڵات جێبه‌جێ بكات.