شێخ حوسێن نوێنه‌ری ده‌زگای لووتكه له یۆنان ڕای گه‌یاندووه، كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه ته‌رمی سێ كۆچبه‌ری كورد ده‌گه‌ڕێته‌وه كوردستان.
دووان له‌و ته‌رمانه منداڵێكی شه‌ش ساڵه و منداڵێكی نۆ ساڵانه
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 26ی ئایار، شێخ حوسێن نوێنه‌ری ده‌زگای لووتكه له یۆنان، له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه ڕای گه‌یاندووه، "ڕۆژی پێنجشه‌م دووی تهمووز، سه‌عات چوار و پێنج خوله‌كی سه‌ر له ئێواره، ته‌رمی سێ كۆچبه‌ره كورده ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه، دووان له‌و ته‌رمانه منداڵێكی شه‌ش ساڵه و منداڵێكی نۆ ساڵانه".
نوێنه‌ری ده‌زگای لووتكه له یۆنان ئه‌وه‌یشی گوت، "دوای زیاتر له پێنج مانگ به‌سه‌ر ڕووداوی ژێر ئاوكه‌وتنی یه‌ختێكی كۆچبه‌ران له 21ی 12ی 2021 نزیك دوورگه‌ی سانتۆرینی یۆنان، ته‌رمی ئه‌و سێ كۆچبه‌ره كورده به چه‌ند قۆناغێكی جیاجیا له‌لایه‌ن پۆلیسی كه‌ناراوه‌كانی یۆنان دۆزراونه‌ته‌وه."
ئه‌وه‌یش هاتووه، "له ساتی ڕووداوهكهیشهوه تا ئێسته ده‌زگای لووتكه و نوێنه‌ره‌كانی، به‌رده‌وام له‌سه‌ر هێڵن به مه‌به‌ستی دیاریكردنی چاره‌نووسی بێسه‌روشوێنبووانی ئه‌و ڕووداوه، دڵنیاییش ده‌داته كه‌سوكاری بێسه‌روشوێنبووان كه سه‌رجه‌م دۆسیه‌كانیان به كراوه‌یی ماون و كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێت."