پارەی مۆلیدە ناحكوومیەكان دیاری كرا

:: PM:07:58:29/03/2017 ‌
قائیمقامیەتی سلێمانی نرخی ئەمپێرێك كارەبای مۆلیدە ناحكوومیەكانی شاری سلێمانی بۆ مانگی ئادار دیاری دەكات و بەرنامەی كارپێكردنی مۆلیدە ناحكوومیەكانیش بۆ مانگی نیسان ئاشكرا دەكات.


ئەمڕۆ چوارشەم قائیمقامیەتی سلێمانی نرخی كارەبای مانگی ئاداری دیاری كرد و نرخی سەعاتێك كارەبا ئەمپێری مۆلیدەی ناحكوومی  بە 45 دینار و نیوە كە بەپێی نرخی گازوایل لە بازارەكاندا و لە كۆتایی مانگ نرخی ئەمپێرێك كارەبای مۆلیدە دیاری دەكرێت، واتە ئەگەر مۆلیدەیەك ٢٥٠ سەعات كاری كردبێت ئەوا بڕی 11 هەزار و 500 دینار دەبێت بۆ ئەمپێرێك.

قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشكرای دەكات، بەرنامەی كارپێكردنی مۆلیدە ناحكوومیەكان بۆ مانگی نیسان مانگی چوار لە سەعات ٢ی پاش نیوەڕۆ بۆ ١ی شەو دەدرێت بە هاووڵاتیان.

لەكۆتایی ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، پێویستە خاوەن مۆلیدەكان لەسەر پسوڵەكەی هەریەك لە ژمارەی مۆڵەتی مۆلیدە و ژمارە مۆبایلی كارپێكارەكەی لەگەڵ ژمارە مۆبایلی (٠٧٧٠١٣٦٣٦٧٩) تابیەت بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بنوسێت تا هاووڵاتیان بتوانن لەكاتی هەبوونی كێشە پەیوەندی  پێوە بكەن.

مانگانە لە هەرێمی كوردستان، هەر شارێك لەلایەن ئەنجوومەنی مۆلیدە ناحكوومیەكان یان قائیمقامیەتی شارەكە نرخی پێدانی هەر ئەمپێرێك كارەبا دیاری دەكەن.


وشە - رامیار جەواد