به‌پاڵپشتی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه‌نیسه‌یه‌كی نوێ له شارۆكه‌ی عه‌نكاوه‌ی سه‌ربه پارێزگای هه‌ولێر كرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 26ی حوزه‌یران، به‌نوێنه‌رایه‌تی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان، د. پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی، كه‌نیسه‌یه‌كی تازه‌ی له عه‌نكاوه كرده‌وه. له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا ھه‌ریه‌ك له كاریناڵ لویس ساكۆ په‌رتریاركی كه‌نیسه‌ی كلدانی له دنیا، مه‌تران به‌شار وه‌رده و پیاوانی ئاینی كریستیانه‌كان ئاماده بوون.
له گوته‌یه‌كدا د. پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقاف وكاروباری ئاینی، پیرۆزبایی كردنه‌وه‌ی كه‌نیسه تازه‌كه‌ی ئاراسته‌ی كریستیانه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان كرد و دووپاتی له پاڵپشتی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان بۆ كریستیانه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان عێراق كرده‌وه، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌وانه‌ی به‌ھۆی ئاڵۆزییه جیاوازه‌كانی عێراق روویان له ھه‌رێمی كوردستان كردووه، وێڕای خستنه‌رووی پڕۆژه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی له‌وباره‌یه‌وه.
پێناسه ناكرێ پێكه‌وه‌ژیانی له ھه‌رێم
لای خۆیه‌وه كاردیناڵ لویس رۆفایل ساكۆ په‌رتریاركی كه‌نیسه‌ی كلدانی له‌جیھان پیرۆزبایی ئاراسته‌ی كریستیانه‌كان و خه‌ڵكی عه‌نكاوه كرد، بۆكردنه‌وه‌ی سوپاسی پاڵپشتی و ھه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ھه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستانی كرد له پاراستنی ته‌بایی و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی پێكھاته ئاینه‌كان، ھه‌روه‌ھا جیاوازی ئه‌و پێكه‌وه‌ییه‌ی كه له ھه‌رێمی كوردستان و عێراق ھه‌یه خسته‌ڕوو، به‌شێوه‌یه‌ك كه پێناسه ناكرێ پێكه‌وه‌ژیانی له ھه‌رێم به‌نیشانه‌ی شارستانیی مه‌زنی ھه‌رێمی كوردستان وه‌سف كرد، ئه‌مه واده‌كات كریستیانه‌كان ھه‌ست به دڵنیایی ژیان بكه‌ن، به‌شێوه‌ی كرداریش له كوردستان ئه‌م دڵنیاییه بوونی ھه‌یه جێی پێزانینی ئێمه‌یه.
جێی ئاماژه‌یه به پێی ئامارێكی فه‌رمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م كه‌نسه‌یه ژماره‌ی كه‌نیسه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان گه‌یشته 146 كه‌نیسه.