كوردێكی هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی وڵاتی نه‌رویج له ئۆسلۆی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته هێرشی كرده سه‌ر گه‌وره‌ترین یانه‌ی شه‌وانه‌ی هاوڕه‌گه‌زخوازان و ده‌ستڕێژی گولـله‌ی له خه‌ڵكی نێو یانه‌كه كرد، به‌وهۆیه‌وه‌یش دوو كه‌س كوژران و 21 كه‌سی تریش برینداربوون، پۆلیسی ئۆسلۆیش ڕووداوه‌كه به كرده‌یه‌كی تیرۆریستی پێناسه ده‌كات و تاوانباره كورده‌كه‌یش گیراوه و خراوه‌ته گرتووخانه‌وه.
زانیار ما‌تاپوور كوردێكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و له ته‌مه‌نی 12 ساڵی و له ساڵی 1991 ڕووی كردووه‌ته نه‌رویج و ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی وه‌رگرتووه و ته‌مه‌نی 42 ساڵه، به‌ره‌به‌یانی دوێنێ شەموو واته شه‌وی هەینی له‌سه‌ر شەموو كه له وڵاتانی ئه‌وروپا كۆتایی هه‌فته‌یه و زۆربه‌ی گه‌نجان و خه‌ڵكی ڕوو له یانه‌كانی مه‌یخواردنه‌وه ده‌كه‌ن، زانیار ما‌تاپوور هێرشی كردووه‌ته سه‌ر یانه‌ی شه‌وانه‌ی له‌نده‌ن، كه به گه‌وره‌ترین یانه‌ی هاوڕه‌گه‌زخوازن له ئۆسلۆی پایته‌ختی نه‌رویج هه‌ژمار ده‌كرێت.
مانگێك به‌ر له ئێسته پۆلیسی نه‌رویج لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ زانیار كردووه، تا دڵنیا ببنه‌وه له‌وه‌ی كه سه‌رچاوه‌ی هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك نییه، دواتریش ئازادیان كردووه، رۆجه‌ر بێرگ له پۆلیسی ئۆسلۆ بۆ ڕۆژنامه‌وانان گوتی، به گوێره‌ی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی كه مانگی پێشوو له‌گه‌ڵمان كرد، هیچ سه‌ره‌داوێكمان ده‌ستنه‌كه‌وت و نه‌مانتوانی هیچ شتێك و هه‌ستێكی نامۆ له قسه‌كانی ده‌ستبخه‌ین، كه بیه‌وێ هێرشی له‌مجۆره ئه‌نجام بدات و زیانی گه‌وره به خه‌ڵكی سڤیل بگه‌یه‌نێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش له ڕیزبه‌ندی ئه‌و ژمارانه‌ی كه بۆ ئه‌و كه‌سانه داده‌نرێن كه هه‌ڕه‌شه‌ن له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه پله‌ی سێیه‌می له كۆی پێنج پله بۆ دانرابوو، كه ئه‌مه‌یش پله‌یه‌كی ئاساییه، به‌ڵام كه‌سانێك كه پله‌ی پێنجیان له هه‌ڕه‌شه پێ بدرێت، ئه‌وا به كه‌سی ترسناك داده‌نرێن و ده‌خرێنه گرتووخانه‌وه.
دوای گه‌یشتنی بۆ
نه‌رویج زانیار وه‌ك كه‌سێكی نامۆ مامه‌ڵه‌ی كردووه و كێشه‌ی ده‌روونی زۆری هه‌بووه، بۆیه نه‌یتوانیوه خوێندن ته‌واو بكات و وازی لێهێناوه، دواتریش به چه‌قۆیه‌كی گه‌وره له نێو ڕێوڕه‌سمێكی قوتابیانی ناوه‌ندی گیراوه، به‌وهۆیه‌وه ماوه‌ی مانگێك خراوه‌ته گرتووخانه‌وه، له ساڵی 2019یش جارێكی تر له‌لایه‌ن دادگه‌وه داواكرا و ماوه‌یه‌ك گیرا، به‌هۆی گومانكردن له‌وه‌ی كه ده‌ستی له ڕووداوێكی كوشتن هه‌بووه، كه وه‌ك دۆسیه‌یه‌كی تیرۆر له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌وه ناسێنرابوو، به‌ڵام پاش لێكۆڵینه‌وه‌ی زۆر و دادگه‌یی كردنی، هیچ شتێكی له‌سه‌ر ساغ نه‌بووه‌وه، بۆیه جارێكی تر ئازاد كرایه‌وه.
ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌و كورده بۆ سه‌ر یانه‌كه‌ی هاوڕه‌گه‌زخوازان ئه‌نجامی داوه، میدیاكان و ناوه‌نده سیاسی و ته‌ناهییه‌كانی نه‌رویجی تووشی هه‌ژانێكی گه‌وره كردووه و هه‌مووان به به‌رده‌وامی زانیاری نوێ له‌سه‌ر ئه‌و كاره ترسناكه‌ی كه زانیار ئه‌نجامی داوه، بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، تا ئێسته‌یش پۆلیس ناسنامه‌ی دوو كوژراوه‌كه و ئه‌و 21 برینداره‌ی بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه، كه له ئه‌نجامی هێرشه‌كه بوونه‌ته قوربانی، كه هه‌ندێك له بریندارانیش له دۆخێكی سه‌ختدان و مه‌ترسی زۆر هه‌یه كه چه‌ند بریندارێكی تریش گیان له ده‌ست بده‌ن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی نه‌رویج له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه هاته ده‌نگ و داوای هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ی كرد
یۆناس ستور سه‌رۆك وه‌زیرانی نه‌رویج له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه هاته ده‌نگ و داوای هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ی كرد و گوتی، ئێسته زۆرێك له مسوڵمانانی وڵاته‌كه‌مان ترسیان هه‌یه و له نیگه‌رانی ده‌ژین، چونكه خه‌ڵكانێك هه‌وڵده‌ده‌ن كه هه‌مووان به‌یه‌كچاو سه‌یر بكه‌ن، بۆیه به‌رپرسیاریه‌تی ئێمه‌یه كه ئه‌وه ڕوون بكه‌ینه‌وه، كه ئه‌و كاره‌ساته‌ی ڕوویدا كه‌سانی تر لێی به‌رپرس نین و ناكرێ كه‌سانی تر بێ بنه‌ما و به‌ڵگه تۆمه‌تبار بكه‌ین، یان هه‌ڵوێستی پێشوه‌خته له دژی هه‌موو مسوڵمانێك بگیرێته‌به‌ر.
به گوێره‌ی قسه‌ی شایه‌تحاڵه‌كان تاوانباره‌كه به‌ر له ده‌ستكردن به ده‌ستدڕێژی گولـله له خه‌ڵكی ناو یانه‌كه له‌گه‌ڵ ژنێك قسه‌ی كردووه و گوتویه‌تی ئێسته ده‌چم یاری مه‌رگ له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵكه ده‌كه‌م. كاتێكیش چووه‌ته نێو یانه‌كه‌وه ده‌ستی به ئاراسته‌كردنی گولـله بۆ ئه‌و مێزانه كردووه كه له یانه‌كه دانراون و خه‌ڵكی لێی دانیشتبوون و خه‌ریكی خواردن و خواردنه‌وه بوون. ڕووداوه‌كه‌یش به دیاریكراوی له سه‌عات یه‌ك و 15 خوله‌كی شه‌وی ڕابردوو بووه.
له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه هاوڕه‌گه‌زخوازان ده‌ستیان به خۆپێشاندان و ناڕه‌زایی له ئۆسلۆی پایته‌ختی نه‌رویج كردووه و به توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و كاره ده‌كه‌ن و داوای هه‌ڵوێستی توند له حكوومه‌ت ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌مه به پێشێلكردنی ئازادی ده‌ربڕین و ژیانكردن هه‌ژمار ده‌كه‌ن. هاوكات له ترسی ڕووداوی تری له‌مجۆره ڕێوڕه‌سمێكی گه‌وره و فره‌وانی هاوڕه‌گه‌زخوازان كه بڕیاربوو ئه‌مڕۆ له ئۆسلۆ ئه‌نجام بدرێ، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌وه هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه و بۆ كاتێكی تر دواخراوه.