هه‌ركاتێك یه‌كێتی و پارتی ته‌با بووبن، هه‌ردوولا پێكه‌وه توانیویانه خزمه‌تی زیاتری گه‌ل بكه‌ن و نیشتمان پارێزراوتر بووه، دوژمن و ناحه‌زانی كورد و كوردستان نه‌یانتوانیوه ناكۆكی ئه‌و دوو حزبه بقۆزنه‌وه و بیكه‌نه ده‌رفه‌تێك بۆ هێرشكردنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان. پێوه‌ندییه‌كانی ئه‌و دوو حزبه تا ئاستێكی باش به‌ره‌وپێشچوونی به‌خۆیه‌وه بینیوه و به‌رپرسانی هه‌ردوولا باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی بۆ كوردستان باش بێت ئه‌و دوو حزبه پێكه‌وه ده‌توانن ئه‌نجامی بده‌ن .
ره‌شاد گه‌ڵاڵی جێگری به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی مه‌خمووری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، رێكخستنه‌وه‌ی ناوماڵی كورد ئه‌ركه له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كان به گشتی و پارتی و یه‌كێتیش به‌تایبه‌تی، ده‌بوو ده‌مێك پێشتر ئه‌و درزه‌ی كه دروست بووه چاره‌سه‌ر بووایه و سه‌ركردایه‌تیی پارتی و یه‌كێتی زووتر ئه‌و قۆناغه‌یان ببڕایه، ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ مێژوو بكه‌ن، هه‌موو ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه به‌ده‌ست هاتوون، ده‌رئه‌نجامی ته‌بابوونی پارتی و یه‌كێتی بوون، یه‌ك دنیابینی هاوبه‌شیان هه‌بووه به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ده‌ستی مام جه‌لال و كاك مه‌سعوود.
هه‌روه‌ها گوتی، ده‌ستكه‌وته‌كانی كورد و كوردستان له ئه‌نجامی خوێندنی هاوبه‌ش، كاری هاوبه‌ش بووه له نێوان هه‌ردوولا، به‌پله‌ی یه‌ك رێكخستنه‌وه‌ی ناوماڵ به‌تایبه‌ت ته‌بایی نێوان پارتی و یه‌كێتی كارێكی هه‌نووكه‌ییه، ده‌كرێت هه‌ردوولا له ناو په‌رله‌مان و حكوومه‌تیش به هاوبه‌شی كار بۆ پاراستنی كوردستان بكه‌ن، یه‌كێتی له‌گه‌ڵ شیعه پێوه‌ندییه‌كانی باشتر بوون، بۆیه ده‌كرێت یه‌كێتی و پارتیش له رێی دۆسته‌كانیان تێگه‌شتنی باشتریان هه‌بوایه بۆ بڕیاره‌كانی دادگا.
''له دوای بڕیاره‌كانی دادگا ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو حزبه خاوه‌نی كاری هاوبه‌ش و یه‌ك قسه و یه‌ك گوتار نه‌بن، شیعه ده‌توانێت ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ ئه‌نجامی بدات له رێی په‌رله‌مان و دادگاوه، چونكه شیعه ده‌توانێت زۆر كار بكات، ئه‌مه وا ده‌كات ئه‌ركی داهاتووی یه‌كێتی و پارتی قورس بێت و كار بۆ رێكخستنه‌وه‌ی ناوماڵی كوردی بكه‌ن.'' گه‌ڵاڵی وای گوت.
ئه‌گه‌ر ئێمه یه‌ك بین دوژمن ناكۆكییه‌كان ناقۆزێته‌وه، ناتوانێت دزه بكاته ناو خاكی هه‌رێم
هاوكات عه‌لی عه‌ونی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، ''كورد ده‌ڵێت رێز له یه‌كگرتندایه، ئه‌گه‌ر ئێمه یه‌ك بین دوژمن ناكۆكییه‌كان ناقۆزێته‌وه، ناتوانێت دزه بكاته ناو خاكی هه‌رێم، ئه‌وه‌ی له 16ی ئۆكتۆبه‌ر رووی دا به‌هۆی نه‌بوونی پێوه‌ندی بوو، دوژمن نایه‌وێت هه‌رێمی كوردستان ئیداره‌ی خۆی بكات و پێش بكه‌وێت و ئاوه‌دانی تێدابێت، ئه‌گه‌ر ئێمه ناوماڵی خۆمان رێكبخه‌ین، بۆ به‌غدا و بۆ ناوخۆش كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی ده‌بێت.''
ئه‌و گوتی، پارتی هیچ شتێك له لایه‌نه‌كانی تر ناخوازێت جگه له‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی كورد و كوردستان له پێشه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی تر دابنرێت، ئه‌وه‌ی تر كه ده‌مێنێته‌وه له‌باره‌ی پۆست، پارتی ئاماده‌یه له هه‌موو ماف و به‌ركه‌وته‌كانی خۆی دابه‌زێت له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی كوردستان، ئێمه داواكاری قورسمان له حزبه‌كانی تر نه‌كردووه، هه‌ركاتێك یه‌كێتی له‌گه‌ڵ پارتی هاوڕا بووبێت، توانیومانه ئاوه‌دانی باشتر بكه‌ین و دۆخی كوردستان هێورتر بێت، له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش ده‌ستكه‌وت هه‌بووه.
له‌لایه‌كی تره‌وه عه‌لی ئه‌نوه‌ر چاودێری سیاسی له سلێمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، هیچ شتێك هێنده‌ی یه‌كگرتوویی و ته‌بایی به قازانجی كورد نه‌بووه به درێژایی مێژووی ئه‌م به‌شه‌ی كوردستان، چونكه كێشه‌ی كورد كێشه‌یه‌ك نییه كه پێوه‌ست بێت به ئازادی و دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی، به‌ڵكو كێشه‌كه گرفتی هه‌بوونی داگیركه‌ری چاوچنۆك و بێبه‌زه‌یی و پرسی بوونی كورده، دوژمنانی كوردستان له ئێمه باشتر ده‌زانن كه ته‌بایی و یه‌كگرتوویی قازانجی ئه‌م گه‌له‌یه، بۆیه كاری سه‌ره‌كی ئه‌وان ده‌رخستنی خه‌ڵكێكه كه ده‌ستیان له په‌رته‌وازه‌یی كورددا هه‌یه و ده‌بنه له‌مپه‌ری به‌رده‌م ته‌بایی.
وه‌ك زیاتر خستیه ڕوو، ئه‌گه‌ر ناته‌با بین جیاوازییه‌كان لای دوژمن زیاتر ده‌بینرێن، كاتێك دوژمنان هه‌ست به ته‌بایی كورد ده‌كه‌ن ئیتر كوردستان بۆ ئه‌وان یه‌ك پاكێجه، بۆیه هه‌میشه ئه‌وان به شێوازی جۆراوجۆر كار له‌سه‌ر تۆخكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانی نێوان حزبه كوردستانییه‌كان ده‌كه‌ن به تایبه‌ت پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ك دوو حزبی گه‌وره و خاوه‌ن بڕیاری سیاسی، ئه‌م دوو حزبه هه‌ركات نزیكی و ته‌بایی له نێوانیاندا له په‌ره‌سه‌ندندا بووبێت، كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی قازانجیان كردووه و به پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌رچه‌ند ناكۆكی نێوانیان قووڵ و گه‌وره بێت، زیانمه‌ند ئه‌م نیشتمانه و خه‌ڵكه‌كه‌یه، ئه‌ركی خه‌ڵكی كوردپه‌روه‌ر و ڕه‌سه‌نه له ناو هه‌موو لایه‌نه‌كاندا نه‌هێڵن ده‌رفه‌تی ناكۆكی دروست بێت.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی