لە سلێمانی هێرش كرایە سەر چالاكێك

:: PM:01:20:27/06/2022 ‌
شەوی رابردوو لەلایەن چەند كەسێك هێرش كرایە سەر چالاكێك، بە گوتەی چالاكەكە هێرشەكە لەلایەن ئۆتۆمبێلێكی جۆری لاندكرۆزەری ڕەنگ ڕەش كە چەند چەكدارێكی تێدابوو پەلاماریان داوە.
 
ئەمڕۆ دووشەم 27ـی حوزەیران، لە راگەیەنراوێكی سەنتەری میترۆدا هاتووە، سەركۆنە‌ی هێرشكردنە سەر چالاك حەمەی مانگر دەكات، داوا لە ئاسایشی سلێمانی دەكات  لێكۆڵینەوەی رژد لە رووداوەكە بكەن و دەرئەنجامەكەی بۆ رای گشتی بڵاو بكەنەوە.

ئۆتۆمبێلێكی جۆری لاندكرۆزەری ڕەنگ ڕەش كە چەند چەكدارێكی تێدابوو، پەلاماری دەدەن.
شەوی ڕابردوو لە كاتێكدا حەمەی مانگر بەرەو ماڵی خۆی كە دەكەوێتە گەڕەكی سەرچناری شاری سلێمانی دەگەڕایەوە، ئۆتۆمبێلێكی جۆری لاندكرۆزەری ڕەنگ ڕەش كە چەند چەكدارێكی تێدابوو، پەلاماری دەدەن.

كاتێك ئەو چەكدارانە پەلاماریان داوە، بە زۆر خراوەتە ناو ئۆتۆمبێلەكەیانەوە، بەهەڕەشەوە داوای پاسۆردی مۆبایلەكەیان لێ كردووە، ئەویش پێی داون و چوونەتە ناو ئەكاونتەكەی لە فەیسبووك، چەند پۆستێكیان سڕیوەتەوە.

ئەو چەكدارانە دواتر بە كەتەر برینداری دەكەن، ئێستە لە چەندان شوێنی جەستەی، جێی كەتەر و پەلامارەكەی ئەوان دیارە.




وشە - رامیار جەواد