هەواڵێكی نوێ‌ بۆ مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان راگەیەنرا

:: PM:01:21:27/06/2022 ‌
گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی دابەشكردنی مووچە پێش جەژن رای گەیاند، لە داهاتدا ئەولەوییەت بۆ مووچەیە و وەزارەتی دارایی وادەی دابەشكردنی مووچە دیار دەكات.

ئەمڕۆ دووشەم 27ـی حوزەیران، جووتیار عادل گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رای گەیاند، وەزارەتی دارایی پێوەستە بە بابەتی دابەشكردنی مووچە، وەك حكوومەت پێشتر رامان گەیاندووە لە داهاتی بەردەست ئەولەوییەت بۆ مووچەیە.

چاوەڕێی وەزارەتی دارایی دەكەین كاتی دابەشكردنی مووچە دیار بكات.
زیاتر گوتی، چاوەڕێی وەزارەتی دارایی دەكەین كاتی دابەشكردنی مووچە دیار بكات.

لەبارەی هێرشكردنە سەر كێڵگەكانی نەوت و غازی هەرێمی كوردستان لەلایەن گرووپە چەكدارەكان، جووتیار عادل گوتی، وەك حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەموو هەوڵێك دەدەین ئاسایش و سەقامگیری بۆ هاووڵاتییان و كۆمپانیاكان لە هەرێمی كوردستان بڕەخسێنین، ئێستە هەموو كۆمپانیاكان كاری خۆیان دەكەن.

ئەمڕۆ كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایار هات و پێشبینی دەكرێ‌ هەفتەی داهاتوو، خشتەی مووچەی نوێی مانگی حوزەیران بڵاو بكرێتەوە.



وشە - رامیار جەواد