له چیرۆك و ئه‌فسانه مێژووییه‌كان وا باس كراوه خواردنی گێزه‌ر وا له مرۆڤ ده‌كات شه‌وانه باشتر ببینێت. ئه‌مه له رووی زانستییه‌وه سه‌لمێنراوه، چونكه گێزه‌ر ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامینه‌كانی ئه‌ی، بی و سی.
100 گرام گێزه‌ر هه‌ڵگری 43 كالۆری وزه، یه‌ك گرام كاربۆهیدرات، 10 گرام فایبه‌ر، سێ گرام چه‌وری، 35 میلیگرام سۆدیۆم، 27 میلیگرام كالسیۆم، یه‌ك میلیگرام ئاسن و نۆ میلیگرام ڤیتامین سییه.
له ناو گێزه‌ردا جۆره ئهنسولینێكی رووه‌كی هه‌یه كه شه‌كری خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ش ئه‌و راستییه ده‌سه‌لمێنێت كه گێزه‌ر بۆ نه‌خۆشانی شه‌كره گونجاوه، هه‌ڵبه‌ت ده‌كرێت بڕێكی كه‌می لێ بخۆن.
گێزه‌ر ئاستی به‌رگریی له‌ش له به‌رانبه‌ر نه‌خۆشی و هه‌وكردنه‌كان زۆر به‌هێز ده‌كات. سوپی گێزه‌ر بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی شیرهخۆرن و گه‌ده‌یان هه‌ستیاره زۆر گونجاوه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێویسته 200 گرام گێزه‌ری وردكراو له ناو مه‌نجه‌ڵێكی بچووك بكه‌ن و دواتر لیترێك ئاوی تێبكه‌ن و بیكوڵێنن، تا ئه‌و كاته‌ی به ته‌واوی گێزه‌ره‌كه نه‌رم ده‌بێت. دواتر بیپاڵێون و هه‌موو جارێك یه‌ك كه‌وچك له ئاوی گێزه‌ره‌كه تێكه‌ڵ به‌و شیره بكه‌ن كه ده‌یده‌نه منداڵه‌كانتان.
ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ كێشتان دابه‌زێنن، هه‌موو رۆژێك له‌گه‌ڵ ژه‌مه خۆراكه‌كان گێزه‌ری خاو بخۆن. خواردنی گێزه‌ر بۆ ئه‌وانه‌ی مایه‌سیرییان هه‌یه زۆر گونجاوه. بۆ نه‌هێشتنی به‌ردی زه‌رداو گێزه‌ر كاریگه‌رییه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ری هه‌یه. كاتێك منداڵ تووشی سكچوون ده‌بێت، باشترین ده‌رمان سوپی گێزه‌ره.
ئه‌گه‌ر گێزه‌ر به گه‌ده‌ی به‌تاڵ بخورێت ماده ژه‌هراوییه‌كانی له‌ش ده‌داته ده‌ره‌وه.
ئه‌گه‌ر گێزه‌ر به گه‌ده‌ی به‌تاڵ بخورێت ماده ژه‌هراوییه‌كانی له‌ش ده‌داته ده‌ره‌وه. ئه‌وانه‌ی گێزه‌ر زۆر ده‌خۆن ره‌نگی پێست و چاویان زه‌رد ده‌بێت و ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌ك وازی لێ بێنن، ئه‌وا ئاسایی ده‌بنه‌وه و مه‌ترسیدار نییه.
ئه‌گه‌ر پیاز و گێزه‌ر به‌یه‌كه‌وه بكوڵێنن و دواتر هه‌ندێك ئاوی لیمۆی پێدا بكه‌ن، خواردنی بۆ نه‌خۆشییه‌كانی گورچیله و ده‌مار زۆرباشه و پێستیش نوێ ده‌كاته‌وه.
زۆرترین بڕی گێزه‌ر له چین به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و له‌دوای ئه‌و وڵاته‌ش، هه‌ریه‌ك له وڵاتانی رووسیا و ئه‌مه‌ریكا دێن.