قوتابییه‌كی پۆلی 12ی ئاماده‌ی له كاتی تاقیكردنه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆ له هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا " میز" ده‌كات، ئه‌وه دوای ئه‌وه‌ی به‌رپرسی هۆڵه‌كه ڕێی نادات بچێته ته‌والێت.
ئه‌مڕۆ تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌ی له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، له‌شاره‌دێی كه‌له‌كچی له سنووری پارێزگای دهۆك، رووداوێكی سه‌یر رووی دا، كاتێك قوتابییه‌ك له‌ناو هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌كاندا میزی كرد.
رووداوه‌كه به‌مشێوه‌یه بووه: له‌ناو یه‌كێك له هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌دا، قوتابییه‌ك داوا ده‌كات بچێته ته‌والێت، به‌ڵام به‌ڕێوه‌ری هۆڵه‌كه پێی ده‌ڵێ به‌پێی رێنوێنی قه‌ده‌غه‌یه دوای ئه‌وه ده‌نگ ده‌نگ دروست ده‌بێت و قوتابییه‌كه له‌شوێنی خۆیه‌وه كاره‌كه‌ی ده‌كات و "میز" ده‌كات.
پێش ده‌ست پێ كردنی تاقیكردنه‌وه‌كه داوا له هه‌مووان كراوه پێویستی خۆیان له ده‌ره‌وه جێبه‌جێ بكه‌ن
به‌هۆی ئه‌و كاره‌وه، دڵه‌ڕاوكێ له‌ناو هۆڵه‌كه‌دا دروست ده‌بێت و كاتێكی زۆری تاقیكردنه‌وه‌كان به‌هۆی ئه‌و كێشه‌یه‌وه ده‌ڕوات.
سه‌میر عه‌بدولكه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌ری ئاماده‌یی كوڕان له كه‌له‌كچی، رووداوه‌كه‌ی بۆ "وشه" پشتڕاستكرده‌وه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه پێشتر كۆبوونه‌وه كراوه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه و ئه‌وه قه‌ده‌غه كراوه كه قوتابی بچێته ته‌والێت.
ڕوونیشی كرده‌وه كه پێش ده‌ست پێ كردنی تاقیكردنه‌وه‌كه داوا له هه‌مووان كراوه پێویستی خۆیان له ده‌ره‌وه جێبه‌جێ بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و قوتابییه سوور بووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بچێته ده‌ره‌وه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد كه " راسته میزی له‌ناو هۆڵه‌كه‌دا كردووه، به‌ڵام نه‌بووه‌ته هۆی شێواندنی هۆڵه‌كه و به‌خێرای كه‌شی هۆڵه‌كه هێمن كراوه‌ته‌وه".
هه‌رچه‌نده ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره ناوی قوتابییه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كرد، به‌ڵام دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه به‌رێوه‌به‌ری هۆڵه‌كان به‌پێی رێنوێنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده مامه‌ڵه ده‌كه‌ن.
یه‌كه‌مجاره له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌كاندا به‌تایبه‌ت له پۆلی 12ی ئاماده‌یی رووداوێكی له‌و شێوه‌یه هه‌بێت، ئه‌وه‌ی پێشتر هه‌بووه ته‌نیا ئاڵۆزی نێوان قوتابی و مامۆستا بووه له‌سه‌ر قۆپیه و چه‌ندان شتی تر.