محه‌مه‌د ره‌مه‌زان كه ئێسته به یه‌كێك له ئه‌ستێره زۆر ناوداره‌كانی میسر له بواری گۆرانی و نواندنی سینه‌مایی هه‌ژمار ده‌كرێت، دوا به‌رهه‌می خۆی كه گۆرانییه‌كه به‌ناوی "تهنتیت" له كه‌ناڵی یوتیوبی خۆی بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ، حه‌وت ملیۆن بینه‌ری هه‌بووه.
پێگه‌ی "
ئه‌هرام"ی میسری ئه‌مڕۆ دووشه‌م 27ی حوزه‌یران بڵاوی كردووه‌ته‌وه، گۆرانیی "تهنتیت"ی محه‌مه‌د ره‌مه‌زان كه له یوتیوبی خۆی له ماوه‌ی سێ رۆژدا، توانی حه‌وت ملیۆن كه‌س بینه‌ری بن، ئه‌وه‌یش به شكاندنی پێوانه‌یی ژمار ده‌كرێ كه له‌ناو گۆرانییه نوێیه‌كاندا بڵاو بوونه‌ته‌وه و ئه‌و ژماره زۆره‌ی بینه‌ریان هه‌بووبێت.
تێكست و میلۆدیی گۆرانیی "تهنتیت" له‌لایه‌ن تیپی "پاوه‌ر ئه‌لعالی"یه‌وه دانراوه، مێكس و ماسترنیگی ئوسامه تاریقه و محه‌مه‌د ره‌مه‌زان خۆی سه‌رپه‌رشتیی گشتیی كردووه، كلیپه‌كه‌یشی له‌لایه‌ن بوسه‌ینه كاری بۆ كراوه.
پێنجشه‌می رابردوو محه‌مه‌د ره‌مه‌زان گۆرانییه‌كه‌ی له یوتیوبی خۆی بڵاو كردووه‌ته‌وه، چاوه‌ڕێ ده‌كرێ له دوای یه‌ك هه‌فته، ده‌یان ملیۆن كه‌س بینه‌ری بن.
محه‌مه‌د ره‌مه‌زان له ساڵی 1988 له پارێزگای قه‌نا له میسر له دایك بووه، گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌رێكی دیاری ئه‌و وڵاته‌یه. له ساڵی 2004وه وه‌ك گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ر ده‌ركه‌وت و زۆرترین هه‌واداری له میسر و ولاتانی عه‌ره‌بیدا هه‌یه. هشداری له 16 فیلمی سینه‌ماییدا كردووه و ده‌یان گۆرانیی بڵاو كردووه‌ته‌وه.