سواڵكردن بریتییه له‌و دیارده كۆن و خراپه‌ی له زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ولاَتان به‌شێوه‌ی جیاجیا باوه، بریتییه له داوای یارمه‌تی له خه‌ڵك به پێدانی پاره یان خواردن یان جلوبه‌رگ یان هه‌ر شتێكی تر، به‌بێ ئه‌نجامدانی هیچ كارێك، له به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌شدا له شه‌قامه‌كان یان شوێنه گشتییه‌كان یان گه‌ڕان له مالاَن یان هه‌ر شوێنێكی تر كه خه‌ڵكی تێدایه.
دیارده‌ی سواڵكردن به هه‌ر هۆكار و پاڵنه‌رێك بێت، یه‌كێكه له‌و دیارده ترسناكانه‌ی ناو كۆمه‌ڵگه كه كاریگه‌ریی نه‌رێنی دروست ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌م كاره ئه‌نجام ده‌دات، لێره‌دا باسی به‌شێك له‌و كاریگه‌رییه نه‌رێنییانه ده‌كه‌ین كه سواڵكردن دروستی ده‌كات:
زۆرجار ئه‌و كه‌سانه‌ی سواڵ ده‌كه‌ن چ له شوێنه گشتییه‌كان بێت یان گه‌ڕان بێت له مالاَن، رووبه‌ڕووی ده‌ستدرێژیی سێكسی ده‌بنه‌وه
- كاریگه‌ریی له‌سه‌ر لایه‌نی ته‌ندروستی ده‌كات، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی هه‌ستان به چه‌ندان كاری نه‌گونجاو و نه‌شیاو له چه‌ندان شوێن كه هیچ مه‌رجێكی ته‌ندروستیی تێدا نییه، وه‌ك وه‌ستان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به بێ هیچ پشوویه‌ك له‌سه‌ر شه‌قام له وه‌رزه‌كانی زستان و هاوین به‌بێ ره‌چاوكردنی لایه‌نی ته‌ندروستی، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر لایه‌نی ته‌ندروستی كه‌سی سواڵكه‌ر دروست ده‌كات ئه‌گه‌ر ئافره‌ت بێت یان پیاو.
- سواڵكردن كاریگه‌ریی دروست ده‌كات له‌سه‌ر لایه‌نی ده‌روونی كه‌سی سواڵكه‌ر، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر كه‌سێك له ناو كۆمه‌ڵگه خاوه‌نی رێز و پێگه‌ی خۆیه‌تی و ده‌بێت به چاوی رێزه‌وه ته‌ماشای بكرێت، بهلاَم سواڵكردن واده‌كات كۆمه‌ڵگه هه‌ستێكی جیاوازی هه‌بێت به‌رانبه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی سواڵ ده‌كات، واته هه‌میشه به چاوێكی كه‌مه‌وه ته‌ماشا ده‌كرێت و هه‌ندێك جار رووبه‌ڕووی سووكایه‌تی ده‌بنه‌وه.
- زۆرجار ئه‌و كه‌سانه‌ی سواڵ ده‌كه‌ن چ له شوێنه گشتییه‌كان بێت یان گه‌ڕان بێت له مالاَن، رووبه‌ڕووی ده‌ستدرێژیی سێكسی ده‌بنه‌وه به‌تایبه‌ت ئافره‌ت و منداڵ، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی خراپیان به سه‌ره‌وه ده‌بێت. هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی رۆشنبیری به‌تایبه‌ت منداڵ له‌و ته‌مه‌نه‌ی پێویسته بخرێته به‌ر خوێندن نه‌ك سواڵكردن.
- سواڵكردن كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌سی سواڵكه‌ر دروست ده‌كات به‌وه‌ی ده‌بێته یارمه‌تیده‌رێك بۆ منداڵ، به‌تایبه‌تی كه هه‌ڵده‌ستێت به ئه‌نجامدانی چه‌ندان كاری نه‌شیاوی وه‌ك جگه‌ره‌كێشان یان خواردنه‌وه‌ی ماده‌ی بێهۆشكه‌ر، یان وه‌ك ئامرازێك به‌كار ده‌هێنرێت بۆ بازرگانیكردن به ماده بێهۆشكه‌ره‌كان، یان ئه‌نجامدانی چه‌ندان كاری تاوان له ئه‌نجامی تێكه‌ڵبوونیان به كه‌سانی خراپ.
له كۆتادا هه‌موو ئه‌مانه كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه دروست ده‌كه‌ن، وا ده‌كه‌ن كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك دروست ببێت پڕ بێت له دیارده‌ی ناشیرین و كاری تاوانی قه‌ده‌غه‌كراو، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی متمانه لای تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه و نه‌بوونی ئاشتی و ئاسایش له ناو كۆمه‌ڵگه‌دا. بۆیه ده‌بێت هه‌وڵی رژد بدرێت له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه، ئه‌ویش به جێبه‌جێكردنی یاسای سزادان و دانانی سزای گونجاو بۆ ئه‌نجامده‌ره‌كه‌ی به‌پێی ئه‌م مادانه‌ی خواره‌وه:
به‌پێی یاسای سزادانی عێراقی ژماره 111 ساڵی 1969، سواڵكردن به تاوان داده‌نرێت به پێی ماده‌ی (390) كه تێیدا هاتووه: (سزا ده‌درێت به به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك زیاتر نه‌بێت له یه‌ك مانگ هه‌ر كه‌سێك 18 ساڵی ته‌واو كردبێت و داهاتێكی هه‌بێت و هه‌ڵسێت به سواڵكردن. هاوكات سزا ده‌درێت به به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك زیاتر نه‌بێت له سێ مانگ ئه‌گه‌ر سواڵكه‌ر هه‌ر رێیه‌كی به‌كار هێنابێت بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی كه‌سانی تر و به‌ده‌ستهێنانی پاره ئه‌گه‌ر ئه‌نجامده‌ری ئه‌م كاره ته‌مه‌نی كه‌متر بێت له 18 ساڵ، ئه‌وا حوكمی نهجهوانی له‌سه‌ر جێبه‌جێ ده‌كرێت.)
به‌پێی ماده 391 (دادگا ده‌توانێت له جیاتی حوكمدانی سواڵكه‌ر به‌و سزایه‌ی له ماده‌ی سه‌ره‌وه‌دا هاتووه، به دانانی له خانه‌ی به‌كارخستن بۆ ماوه‌یه‌ك زیاتر نه‌بێت له یه‌ك ساڵ ئه‌گه‌ر توانای كاركردنی هه‌بوو، یان بخرێته شوێنێك یان خانه‌ی په‌ككه‌وتووان یان ده‌زگایه‌كی خێرخوازی انپێدانراو ئه‌گه‌ر توانای كاركردنی نه‌بێت و هیچ داراییه‌كی نه‌بێت پێی بژیت، ئه‌مه‌ش كاتێك ده‌بێت دانانی ئه‌و كه‌سه له‌و شوێنه شیاو بێت).
ماده‌ی 392 (سزا ده‌درێت به به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك زیاتر نه‌بێت له سێ مانگ و پێبژاردن به بڕێك زیاتر نه‌بێت له 450 هه‌زار دینار، یان به یه‌كێك له‌و دوو سزایه ئه‌وه‌ی هه‌ڵسێت به هاندانی كه‌سێك كه ته‌مه‌نی 18 ساڵی ته‌واو نه‌كردبێت بۆ سواڵكردن، سزاكه‌ی ده‌بێته به‌ندكردن زیاتر نه‌بێت له شه‌ش مانگ و پێبژاردن به بڕێك زیاتر نه‌بێت له 225 هه‌زار دینار، یان به یه‌كێك له‌و دوو سزایه ئه‌گه‌ر تاوانبار باوانی یان ڕاسپێراو یان داوالێكراو بۆ چاودێریكردن یان تێبینی كاری ئه‌م كه‌سه بوو كه هانی داوه بۆ سواڵكردن).
كه‌واته به‌پێی ئه‌م مادانه‌ی یاسای سزادان، هه‌ر كه‌سێك ئه‌م مه‌رجانه‌ی تێدا بێت كه یاسا دیاری كردووه بۆ به تاوانی ئه‌م كاره، ئه‌وا كه‌سه‌كه رووبه‌ڕووی سزا ده‌بێته‌وه به جێبه‌جێكردنی یاسای سزادان له سه‌ری.