پێشمه‌رگه‌

:: AM:10:10:30/03/2017 ‌
پێشمەرگە ئـەو کەسەیە گیانی خۆی بەخت دەکا. پێشمەرگە ئـەو کەسەیە ناولەپی خۆی دەکاتەوە بۆ ئـەوەی وڵات بە تەنیا چەند پەنجەیەکەوە ھەڵگرێ. پێشمەرگە ئـەو کەسەیە دەنگی بڵندە و نەڕەی دەگات بە چیای ئـەرارات. پێشمەرگە ئـەو کەسەیە دەچێ ئـاو لە ڕووبارەوە ھەڵدێنجێ بۆ ئـەوەی بیدات بە سەربازێک، کە لە گۆڕەپانی بەرەنگاریی پێناو بەرژەوەندیدا بەر کەوتووە. پێشمەرگە ئـەو کەسەیە دەسرۆکەیەکی ئـاڵ و واڵی سەرچۆپی لە دیلانی سەرکەوتندا با دەدا.

پێشمەرگە کەسێکە لەشی خۆی ھەر بەو پەڕۆی دەسرۆکەیەوە دەپێچێتەوە کاتێک زوڕنای تەواوبوون فیقەی دێ. پێشمەرگە کەسێکە دەست دەدا بە خوا و ماچ دەدا بە مردن لەبەرئـەوەی ژیانی وی ھەر دووکەڵ و دەرد و ئـارەقەی تێدایە، تا دەگاتەوە بە بەیانییەکی تر و یەکێکی تر و یەکێکی تر، تا ئـەوەی بە ڕووتی لە مێرگۆڵانێکی گوڵاڵەسوورەدا ھەنگاو ھەڵدێنێ. لەوێ، لەو شوێنەی بەیانی نییە و ھەر بەھارە، ئـەو ھەر گاو لە سەر قۆنداغەی چەکەکەیدا ڕۆنیشتووە. 

پێشمەرگە کەسێکە دایکی خۆی لە بیر دەکات لەبەرئـەوەی وڵات بانگی وی دەکات تا دوادڵۆپی فرمێسک بەسەر زەویی سەرکەوتندا بەرداتەوە. ئـێستا ئـەو فرمێسکانە وشک بوونەتەوە و ماچی ژیان، (ئـەیۆلۆس)× بردوویەتی.
× ئـەیۆلۆس Aeolus خواوەندی با لە گریکی کۆندا.

مێرێ کوردە ھەرکی





وشە - تایبه‌ت