يه‌كشه‌می ڕابردوو له شاری دوسلدۆرفی پایته‌ختی هه‌رێمی باكوری ڕاین ڤێستفالیای كۆماری فیدراڵی ئه‌ڵمانیا، په‌كه‌كه و لایه‌نگرانی خۆپێشاندانێكی جه‌ماوه‌ری فره‌وانیان ڕێكخست و ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رنج و تێڕامان بوو، له‌و خۆپێشاندانه كه له دژی هه‌وڵه‌كانی توركیا بۆ هێرشكردنه سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان و قه‌ندیل سازكرا بوو، تێیدا پێڵاوێكی گه‌وره دروستكرابوو و له‌سه‌ر شانی خۆپێشانده‌ران له ڕیزی پێشه‌وه‌ی خۆپێشاندانه‌كه به‌رزكرابووه‌وه، ئه‌مه‌یش بوو به مایه‌ی ڕه‌خنه و گاڵته‌پێكردن له‌لایه‌ن شاره‌زایانه‌وه و زۆرێك سه‌رنجی خۆیان له‌وباره‌وه ده‌ربڕی و دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، كه په‌كه‌كه بووه‌ته خاوه‌نی ئایدلۆجیای پێڵاویزم و ده‌یه‌وێ دۆزی گه‌لێك له شكۆمه‌ندكردنی جۆره پێڵاوێك بچووك بكاته‌وه.
ئه‌و پێڵاوه بریتییه له جۆرێكی كاله كه له پێسته دروستكراوه و چه‌كدارانی سه‌ر به په‌كه‌كه به ته‌واوی پشتی پێ ده‌به‌ستن و به پێڵاوێكی ته‌واو گونجاو و سه‌ركه‌وتوو هه‌ژمار كراوه، له ڕێبرین و جووڵه‌كردنی چه‌كداران له ناوچه شاخاوییه‌كانی قه‌ندیل و ده‌وروبه‌ری، بۆیه به به‌رده‌وامی به قاچاغ ئه‌و جۆره پێڵاوه ده‌گه‌یه‌نرێته قه‌ندیل و سه‌رجه‌م شه‌ڕڤانانی په‌كه‌كه‌یش ئه‌و جۆره پێڵاوه به‌كارده‌هێنن و له‌پێی ده‌كه‌ن.
په‌كه‌كه زۆرێك له منداڵانی كوردی لایه‌نگرانی هێنایه سه‌ر شه‌قام
دروستكردنی ئه‌و پێڵاوه به قه‌باره‌یه‌كی زۆر گه‌وره و به‌رزركردنه‌وه و دانانی له‌سه‌ر شانی به‌شدارانی خۆپێشاندانه‌كه‌ی شاری دوسلدۆرفی ئه‌ڵمانیا و بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆی خۆپێشاندانه‌كه له میدیاكانی په‌كه‌كه و لایه‌نگرانی و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی كاردانه‌وه‌ی زۆری به دوای خۆیدا هێنا و ڕه‌خنه‌ی یه‌كجار زۆری لێ كه‌وته‌وه و خه‌ڵكێكی زۆریش گاڵته‌یان به‌و كاره‌ی په‌كه‌كه و شوێنكه‌وتووانی كرد و گاڵته‌پێكردن و ڕه‌خنه‌كانی خۆیان له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی به ئاشكرا ده‌ربڕیووه و دووپاتیان لێ كردووه‌ته‌وه.
حوسێن چه‌له‌بی ڕۆژنامه‌وانێكی كوردی خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان له پۆستێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له‌باره‌ی ئه‌و كاره‌ی په‌كه‌كه نووسیویه‌تی، په‌كه‌كه سه‌لماندی كه خه‌بات و تێكۆشانی ئه‌و له پێناوی شكۆمه‌ندكردنی پێڵاوێكه كه له‌لایه‌ن توركیاوه دروست ده‌كرێت، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش پێشێلی گه‌وره‌ی مافه‌كانی مرۆڤی كرد، به بردنی منداڵانی خوار ته‌مه‌نی 12 ساڵی بۆ نێو خۆپێشاندانه‌كان، ئه‌م كاره‌یشی ته‌واو پێچه‌وانه‌ی سه‌رجه‌م مافه‌كانی منداڵه‌كه، كه هیچ له‌باره‌ی سیاسه‌ت و ململانێكانن نازانن، به‌ڵام په‌كه‌كه بۆ زۆرتركردنی ژماره‌ی خۆپێشانده‌ران لایه‌نگرانی هانداوه كه منداڵه‌كانیشیان بهێننه ناو خۆپێشاندانه‌كه‌ی دوسلدۆرف.
له كاتێكدا له ئه‌وروپا زۆرترین گرنگی به منداڵ ده‌درێ، تا له كه‌ش و ژینگه‌یه‌كی دوور له جه‌نگ و ململانێ گه‌وره و په‌روه‌رده بكرێن، به‌ڵام په‌كه‌كه زۆرێك له منداڵانی كوردی لایه‌نگرانی هێنایه سه‌ر شه‌قام و له‌جیاتی خوێندن و فێربوون و زانستیان لا گرنگ و پیرۆز بكات، جۆره پێڵاوێكی ته‌نانه‌ت به منداڵانیش به‌رزكردبووه، كه ته‌نانه‌ت خۆیشیان ناتوانن دروستی بكه‌ن و له توركیاوه دروست ده‌كرێ و به قاچاغ ده‌گه‌یه‌نرێته قه‌ندیل و به‌سه‌ر چه‌كدارانی په‌كه‌كه دابه‌ش ده‌كرێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه هۆشه‌نگ ئۆسێ نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسی كورد و خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان له‌سه‌ر هه‌مان دیارده له كه‌ناڵه‌كه‌ی له
یوتیوب ڤیدیۆیه‌كی له ژێر ناونیشانی "قۆناغی پێڵاویزم و ئه‌زموونێكی تری گرووپی ئاپۆچییه‌كان" بڵاو كردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی، ئاستی حزبه‌كه هێنده نزم و بچووك بووه‌ته‌وه، كه پێڵاویان كردووه‌ته سیمبۆل و هێما، بێ ئه‌وه‌ی هیچ شه‌رم و شوره‌ییه‌كیش بكه‌ن كه ئه‌و پێڵاوه به‌رهه‌می كارگه‌كانی توركیایه و ئه‌وان به كڕین و به‌كارهێنانی زۆرترین خزمه‌ت به ئابووری توركیا ده‌كه‌ن و داهاتی زۆر ده‌به‌خشنه‌وه توركیا كه له‌و خۆپێشاندانه دروشمیان له دژی توركیا ده‌گوته‌وه، ئه‌و دژیه‌كییه و به‌زر و پیرۆزكردنی پێڵاوێكی توركی شه‌رمێكی گه‌وره‌یه، به‌ڵام به‌لای په‌كه‌كه‌وه كارێكی ئاسایییه، چونكه ئه‌وان گه‌یشتوون به فه‌لسه‌فه‌ی پێڵاویزم، بۆیه پێڵاو له‌لایه‌ن خه‌ڵكی شكۆمه‌ند و پیرۆز ده‌كه‌ن.
له‌لایه‌كی تر زارا سه‌یدا ڕۆژنامه‌وانێكی تری كورد و خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان ده‌ڵێ، په‌كه‌كه ده‌یه‌وێ خۆی له ته‌واوی گه‌لی كورد جیا بكاته‌وه، بۆیه كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی خۆی به‌كاری ده‌هێنێت، بیانكات به سیمبۆل و پیرۆزیان بكات، به‌مشێوه‌یه‌یش ده‌یه‌وێ خۆی جیا بكات و جیاواز نمایش و پێناسه‌ی خۆی بكات، به‌ڵام گرفته‌كه له‌وه‌یه له‌لایه‌ن زۆربه‌ی ئه‌و گرووپانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی ده‌سه‌ڵاتی داگیركه‌ربوونه‌ته‌وه، كه‌ره‌سته و به‌رهه‌می خۆماڵی بووه‌ته هێما و سیمبۆل، كه‌چی په‌كه‌كه هاتووه پێڵاوێكی توركی كردووه به سیمبۆلی خۆی و له دژی توركیایش دروشم ده‌لێته‌وه.
چه‌ندان نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ر و ڕۆژنامه‌وان و شاره‌زای تر له ئه‌وروپا و پارچه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی پێڵاوێزمی په‌كه‌كه نووسیویانه و له پۆسته‌كانیان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه به پیرۆزكردنی ئه‌و پێڵاوه په‌كه‌كه خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی توركیا ده‌كات و دۆزی گه‌لی كوردیش ده‌خاته خزمه‌تی پێڵاوێكی توركی و ریكلامێكی مه‌زن بۆ كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و پێڵاوه له توركیا ده‌كات.