نرخی نه‌وت له ژێر كاریگه‌ریی سستبوونی ئابووری دنیا و هه‌نگاوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی سوودی بانكی، رووی له دابه‌زین كرده‌وه.
به‌گوێره‌ی
dailyfx، نرخی هه‌ر به‌رمیلێك له نه‌وتی برێنت دوێنێ چوارشه‌م تا 120 دۆلار هه‌ڵكشا، به‌ڵام هه‌ر له دوێنێوه رووی له دابه‌زین كردووه و ئێسته هه‌ر به‌رمیلێكی به 112 دۆلار و 25 سه‌نت ده‌فرۆشرێت، هاوكات نرخی نه‌وتی تێكساسیش به 109 دۆلار و 51 سه‌نت ده‌فرۆشرێت.
گرنگترین هۆكاری دابه‌زینی نرخی نه‌وت بۆ سستبوونی بازاڕی ئابووری دنیا ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه له ئاكامی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ڵاوسان له ئه‌مه‌ریكا و رێوشوێنه‌كانی ئه‌و وڵاته بۆ رێگریكردن له زیاتر به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌ڵاوسان بووه. ئه‌مه‌ریكا رێژه‌ی سوودی بانكی به‌رز كردووه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش هۆكاره له‌وه‌ی خه‌ڵك كه‌متر وه‌به‌رهێنان بكات و چه‌رخی پیشه‌سازی به‌مه سستر ده‌بێت.
دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر بانكی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا رێژه‌ی سوودی بانكی بۆ به‌رزترین رێژه له‌وه‌ته‌ی 25 ساڵی رابردوو به‌رز كردبووه‌وه.
نرخی نه‌وت له چه‌ند رۆژی رابردو به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌ڵكشابوو، هۆكاره‌كه‌ش بۆ راگه‌یاندنی دواین ئاماری هه‌نارده‌ی ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی ده‌گه‌ڕێته‌وه كه رای گه‌یاند، له‌و بڕه زیاتر ناتوانێت هه‌نارده بكات كه ئێسته هه‌نارده‌ی ده‌كات، وڵاتان دڵیان به ئیمارات خۆش بوو به به‌رزكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت، به‌شێك له بۆشایی خستنه‌ڕوو پڕ بكاته‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه سعوودیه‌ش كه چاوه‌ڕوان ده‌كرا لانی كه‌م توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت دوو ملیۆن به‌رمیلی تر بخاته بازاڕه‌وه، ته‌نیا 150 هه‌زار به‌رمیل له هه‌نارده‌كه‌ی زیادی كردووه، بۆیه ئه‌مانه كاریگه‌رییان خسته سه‌ر بازاڕی نه‌وت و نرخه‌كه‌یان هه‌ڵكشاند.
چاوه‌ڕوان ده‌كرا لانی كه‌م توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت دوو ملیۆن به‌رمیلی تر بخاته بازاڕه‌وه، ته‌نیا 150 هه‌زار به‌رمیل له هه‌نارده‌كه‌ی زیادی كردووه
بڕیاره ئۆپێك كۆ ببێته‌وه و ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ش، ده‌توانێت كاریگه‌ری بۆ سه‌ر به‌رزبوونه‌وه یان نزمبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت هه‌بێت.
هۆكارێكی تری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، بۆ كۆبوونه‌وه‌ی رێبه‌رانی وڵاتانی G7 ده‌گه‌ڕێته‌وه و له پلانیاندایه جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ وزه‌ی رووسیا بدۆزنه‌وه و سزاكانیان بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته توندتر بكه‌ن.
جێی باسه بڕیاره ئۆپێك كۆ ببێته‌وه و ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ش، ده‌توانێت كاریگه‌ری بۆ سه‌ر به‌رزبوونه‌وه یان نزمبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت هه‌بێت.
جه‌نگی ئۆكراینا درێژه‌ی هه‌یه و سزاكان بۆ سه‌ر رووسیا زیاتر بوون، له‌لایه‌كی تریشه‌وه هه‌نارده‌ی نه‌وتی لیبیا كه‌م بووه‌ته‌وه و ئه‌و نه‌وته‌ی خراوه‌ته روو، به‌شی پێداویستی دنیا به نه‌وت ناكات.
له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی رابردووی بۆرسه تا دوو رۆژ به‌ر له كۆتایی ههفتهبازاڕهكه، نرخی نه‌وت رووی له دابه‌زین كردبوو، گرنگترین هۆكاری دابه‌زینی نرخه‌كه‌شی بۆ نیگه‌رانیی وه‌به‌رهێنه‌ران له سستبوونی ئابووری دنیا ده‌گه‌ڕایه‌وه.
هێشتا نرخی نه‌وت به‌رزه و گرنگترین هۆكاریش له به‌رز هێشتنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، بۆ جه‌نگی ئۆكراینا ده‌گه‌ڕێته‌وه كه وایكردووه ئاستی خستنه‌ڕووی نه‌وت كه‌م ببێته‌وه و ئۆپیكیش نه‌یتوانیوه یان حه‌زی نه‌كردووه ئه‌و بۆشاییه پڕ بكاته‌وه، له دۆخێكیشدا كه خستنه‌ڕوو له خوارووی داخوازی بێت، ئه‌وا نرخی نه‌وت رووی له به‌رزبوونه‌وه ده‌كات.
له‌وه‌ته‌ی 24ی شوباتی ئه‌مساڵه‌وه كه جه‌نگی ئۆكراینا ده‌ستی پێ كردووه، نرخی نه‌وت هه‌ر له سه‌رووی 100 دۆلار فرۆشراوه و ئه‌گه‌ر هه‌ندێك جار بۆ خوارووی 100 دۆلار دابه‌زیبێت، خێرا گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌رووی 100 دۆلار و ته‌نانه‌ت ماوه‌یه‌ك تا نزیكه‌ی 140 دۆلاریش هه‌ڵكشا. رووسیا به یه‌كێك له دابینكه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی نه‌وت و گاز له دنیادا هه‌ژمار ده‌كرێت، بۆیه ئه‌و سزایانه‌ی خراوه‌ته سه‌ری وایكردووه، قه‌باره‌ی خستنه‌ڕووی نه‌وت له بازاڕه‌كاندا به‌راورد به قه‌باره‌ی داخوازی، كه‌م بكات و نرخی نه‌وتیش به نرخێكی به‌رز بفرۆشرێت.