خواریی پشت، بریتییه له خواربوونی كه‌وانه‌ی بڕبڕه‌ی پشت بۆ لایه‌ك كه به زۆری له منداڵان یان گه‌نجاندا زیاتر روو ده‌دات، خواربوونێكی نائاسایی پشته و به به‌رده‌وامیشی زیانی هه‌یه.
د. بێریڤان ئیبراهیم پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ریی ئێسك و شكان و بڕبڕه‌ی ئێسك، بۆ ''وشه'' گوتی، زۆربه‌ی كات خواربوونی كه‌وانه‌ی پشت زیاد ده‌بێ له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی منداڵدا، ده‌كرێ ئه‌و حاڵه‌ته له به‌شی مل یان له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی پشت یان به‌شی خواره‌وه‌ی پشتدا بێت، هه‌ندێك جار زیاد له پێویست خواربوونی كه‌وانه‌ی پشت كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ناسه‌دانی نه‌خۆشه‌كه ده‌بێت، وای لێ ده‌كات زۆر به ئستهم هه‌ناسه بدات.
ئه‌و پزیشكه چه‌ند نیشانه‌یه‌كی به خاڵ خسته روو:
یه‌كه‌م: خواربوونی شانه‌كان: شانه‌كان له ئاستی یه‌كتر نین لایه‌ك له لایه‌ك خوارتره.
دووه‌م: ده‌فه‌ی شان: لایه‌كی له لایه‌كه‌ی زیاتر له ده‌ره‌وه‌یه.
سێیه‌م: خواربوونی كه‌مه‌ریی.
چواره‌م: خواربوونی نێكی: لایه‌ك له لایه‌كی نێكی بڵندتره.
قەوسی بڕبڕەی پشت، زیانی بۆ تەنگەنەفەسیش هەیە
ئه‌وه‌یشی گوت كه له ئه‌نجامی ئه‌م هه‌موو ناڕێكییه، ناهاوسه‌نگییه‌كی زۆر له نێوان ماسولكه‌كانی ئه‌و شوێنه روو ده‌دات.
''ئه‌و هۆكارانه‌ی وا ده‌كه‌ن خواربوونی كه‌وانه‌ی پشت زیاتر روو بدات، له‌مانه له ئاست كه‌سانی تر، كوڕ و كچ به هه‌مان رێژه تووشی ئه‌و حاڵه‌ته ده‌بن، به‌ڵام زیاتر له كچان ڕوو ده‌دات، حاڵه‌ته‌كه ده‌كرێت له خێزانه‌وه بگوازرێته‌وه بۆ منداڵه‌كه، به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی تووش ده‌بن، پێشتر خێزانه‌كانیان تووشی ئه‌و حاڵه‌ته نه‌بوونه، د. بێریڤان وای گوت.
به‌هۆی ئه‌و حاڵه‌ته ئه‌و كێشانه دروست ده‌بن:
یه‌كه‌م: كێشه‌ی هه‌ناسه‌دان.
دووه‌م: ئازاری پشت.