دوو
سه‌رچاوه‌ی سیاسی باڵای عێراق له به‌غدا بۆ ڕۆژنامه‌ی "العربی الجدید" دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، كه گفتوگۆی چڕ له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له نێو سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك دۆسیه‌ی هه‌ستیار بوونی هه‌بووه، ناكۆكی و ململانێی له نێوان لایه‌نه‌كانی نێو چوارچێوه‌كه لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، هه‌ریه‌ك له هادی عامری و سه‌ركرده‌كانی تری باڵی میلیشیاكانی ئێران له ڕیزی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیش ده‌یانه‌وێ به ڕووی نووری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا بوه‌ستنه‌وه، چونكه ده‌یه‌وێ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بخاته خزمه‌تی خۆی، بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی حكوومه‌تی عێراق.
له‌باره‌ی ئه‌و ته‌وه‌ر و دۆسیانه‌ی كه سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌سه‌ری ناكۆكن و كێشه‌ی له نێوانیان دروست كردووه، سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه شێوه‌ی حكوومه‌تی نوێ و ته‌مه‌نی كابینه‌كه و كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكوومه‌تی نوێی عێراق، هاوكات پرسی هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری نوێ و جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان و هه‌ڵوێستی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی ڕه‌وتی سه‌در له پرۆسه‌ی سیاسی و ئه‌گه‌ری دروستبوونی ته‌نگژه‌یه‌كی تری سیاسی، هه‌موو ئه‌مانه بۆچوون و بیركردنه‌وه‌ی جیاوازیان له‌سه‌ره له نێو لایه‌نه‌كانی پێكهێنه‌ری چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، دوو سه‌رچاوه به دووریشی نازانن كه ناكۆكییه‌كان په‌ره‌بستێنن و بگه‌ن به خاڵێك كه ببێته هۆی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی یان به‌لای كه‌مه‌وه دابه‌شبوونی به‌سه‌ر دوو هاوپه‌یمانی جیاواز.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه موقته‌دا سه‌در و ڕه‌وته‌كه‌ی له په‌رله‌مان و پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق كشاونه‌ته‌وه، كه چاوه‌ڕوانیش ده‌كرا دوای ئه‌و هه‌نگاوه په‌له بكرێ له پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق و شكاندنی به‌سته‌ڵه‌كی سیاسی كه له دوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له ئۆكتۆبه‌ر/ تشرینی یه‌كه‌می ساڵی ڕابردوو ئه‌نجام درا، به‌ڵام تا ئێسته به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تری نه‌چووه‌ته ناو گفتوگۆ و دانوستاندنه‌وه، له‌گه‌ڵ كورد و سوننه و سه‌ربه‌خۆكان به‌شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ گفتوگۆ بوونی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مانه گفتوگۆی ڕژد و یه‌كلاكه‌ره‌وه نین، بۆیه ئه‌و هه‌ستیاری و ترسه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له هه‌نگاونان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت، بۆ بوونی كۆمه‌ڵێك ناكۆكی دیار له ڕیزی سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به‌رپرسێكی باڵای هاوپه‌یمانی فه‌تح كه یه‌كێكه له پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به باڵی حه‌شدی شه‌عبی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ناویان ده‌برێ، له‌وباره‌وه بۆ ڕۆژنامه‌ی "العربی الجدید" گوتی، ناكۆكی و بۆچوونی جیاواز له‌باره‌ی شێواز و ڕێگه‌كانی به‌ڕێوه‌بردن و كۆتاییهێنان به‌و ته‌نگژه سیاسییه‌ی له عێراق له ئارادایه، بوونی هه‌یه. به تایبه‌ت هه‌ندێ لایه‌ن له نێو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بوونیان هه‌یه، كه له دژی پێكهێنانی حكوومه‌تن بێ به‌شداری ڕه‌وتی سه‌در كه براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه، بۆیه داوا ده‌كه‌ن كه ده‌رچه‌یه‌كی تر بۆ كۆتاییهێنان به‌و ته‌نگژه سیاسییه بدۆزرێته‌وه و واده‌یه‌كی نوێ بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له عێراق دیاریی بكرێت، لایه‌نی تریش هه‌ن له‌گه‌ڵ پێكهێنانی حكوومه‌تێكی بچووككراوه و خزمه‌تگوزارن بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی و دیاریكراو، كه له ته‌ك ئه‌وه‌یش دا په‌رله‌مان واده‌یه‌كی نوێ بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته دیاریی بكات، به‌ڵام ئه‌و دوو ئاراسته‌یه له‌لایه‌ن چه‌ند لایه‌نێكی تره‌وه به توندی ئه‌و پێشنیازانه‌یان ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه، به تایبه‌ت له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا و نووری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانییه‌كه، كه سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی حكوومه‌تێكی بنكه فره‌وان به‌شێوه‌یه‌كی خێرا پێكبهێنرێت و حوكمی وڵات بۆ ماوه‌ی چوار ساڵی داهاتوو بكات.
چه‌ندان كۆبوونه‌وه‌ی داخراویان له نێوان خۆیاندا ئه‌نجام داوه
سه‌ركرده‌یه‌كی تر له‌وباره‌وه ئاماژه‌ی داوه، كه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی چه‌ندان كۆبوونه‌وه‌ی داخراویان له نێوان خۆیاندا ئه‌نجام داوه، بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناكۆكییانه و گه‌یشتن به بۆچوون و هه‌ڵوێستێكی هاوبه‌ش و كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته هاوبه‌شه، به‌ڵام سه‌رجه‌م كۆبوونه‌وه‌كان شكستیان هێناوه و نه‌یانتوانیوه كه یه‌كده‌نگی له‌سه‌ر ڕێگه‌چاره‌یه‌ك دروست بكه‌ن.
له‌لایه‌كی تره‌وه زانیارییه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئێران له‌گه‌ڵ پێكهێنانی حكوومه‌ته له زووترین كات دا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆی چڕ كردووه‌ته‌وه و فشار له‌سه‌ر سه‌ركرده‌كانی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دروست ده‌كات، تا بگه‌ن به نه‌خشه‌ڕێیه‌كی هاوبه‌ش و هه‌مووان كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردن و به‌دیهێنانی بكه‌ن.
فه‌تاح ئه‌لشیخ په‌رله‌مانتاری پێشووی عیراق له‌وباره‌وه ده‌ڵێ، لایه‌نه‌كانی ناو چوارچێوه ناتوانن له‌سه‌ر كاندیدی سه‌رۆكی حكوومه‌ت خۆیان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه، له كاتێكدا نووری مالیكیش هه‌موو تواناكانی خۆی خستووه‌ته‌گه‌ڕ، بۆ گرتنه‌ده‌سته‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و بوون به سه‌رۆك وه‌زیرانی حكوومه‌تی نوێی عێراق، به‌ڵام ئه‌م خواست و خه‌ونه‌ی نووری مالیكی له‌لایه‌ن هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح و سه‌ركرده‌كانی تری میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران دژایه‌تی ده‌كرێ و ئه‌وان مالیكی به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، كه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ گه‌یشتن به ده‌سكه‌وته تایبه‌تییه‌كانی به‌كارده‌هێنێت.