ئه‌مڕۆ دوا رۆژی كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی ناتۆیه كه له مه‌دریدی پایه‌ته‌ختی ئیسپانیا به‌ڕێوه ده‌چێت، له كۆتایی لووتكه‌كه ناتۆ به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه كه تێیدا دووپات له پاڵپشتیی له ئۆكراینا ده‌كاته‌وه، به‌هۆی جه‌نگی رووسیا دۆخی وڵاته‌كه ناجۆر بووه و ژێرخانی ئۆكراینای وێران كردووه. له به‌رانبه‌ردا سه‌رۆكی رووسیایش ناتۆی به "ویستی ئیمپرالی" ناو بردووه.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 30ی حوزه‌یران بڵاوی كردووه‌ته‌وه، لووتكه‌ی ناتۆ كه سێشه‌م ده‌ستی پێ كرد و ئه‌مڕۆ به كۆتا دێت، تێیدا ئه‌ندامانی ئه‌و رێكخراوه دووپات له پاڵپشتكردنی ئۆكراینا به‌هۆی ئه‌و جه‌نگه‌ی له‌لایه‌ن رووسیا به‌سه‌ری سه‌پاوه، ده‌كه‌نه‌وه. هاوكات ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا دووپات ده‌كه‌نه‌وه كه له پاڵپشتیی ئۆكراینا به چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و هاوكاریی ئابووری به‌رده‌وام ده‌بن.
هاوكات سه‌رۆكی ئۆكراینا ڤۆڵۆدمێر زیلینسكی كه له لووتكه‌كه‌دا له‌ڕێی ڤیدیۆوه وتارێكی پێشكه‌ش كرد، ئه‌و لووتكه‌یه‌ی به "لووتكه‌ی گۆڕانكاری" ناو بردووه. رای گه‌یاندووه كه ئه‌و رێكخراوه ستراتیجی خۆی گۆڕیوه به‌رانبه‌ر به رووسیا و سیاسه‌ته‌كانی كه به‌رانبه‌ر به ئه‌وروپا دوژمنكارییه.
هاوكات زیلینسكی دووپاتی كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام پێویستیی به چه‌كی و ته‌قه‌مه‌نیی پێشكه‌وتووه تا بتوانێ ڕووبه‌ڕووی رووسیا بوه‌ستێته‌وه و خاكه‌كه‌ی له داگیركردن بپارێزێت. پێویستیی به سیستمی به‌رگریی مووشه‌كییه، هاوكات داوای كردووه پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی زیاتر بكرێته سه‌ر رووسیا كه به ده‌وڵه‌تی تیرۆریستیی ناو بردووه.
ره‌خنه‌ی له ناتۆ گرتووه كه ئۆكراینای بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌ته‌كانی خۆی به‌كار هێناوه
له به‌رانبه‌ردا سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمێر پوتین له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له عه‌شقئابادی پایه‌ته‌ختی توركمانستان، ره‌خنه‌ی له ناتۆ گرتووه كه ئۆكراینای بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌ته‌كانی خۆی به‌كار هێناوه، هاوكات ناتۆی به "ویستی ئیمپریالی" ناو بردووه كه ده‌یه‌وێ هه‌ژموونی خۆی به‌سه‌ر دنیادا بسه‌پێنێت.
پوتین دووپاتی كردووه‌ته‌وه، به‌رده‌وامبوونی ئۆكراینا له شه‌ڕكردن و ره‌تكردنه‌وه‌ی دانوستان، ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێ كه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته گوێ به گه‌له‌كه‌ی نادات و به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ناكه‌وێت. ئه‌وه‌ش باش ده‌زانن كه رۆژئاوا و ناتۆ جیا له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان، بیر له به‌رژه‌وه‌ندیی ئۆكرانییه‌كان ناكه‌نه‌وه.
جه‌نگی رووسیا له دژی ئۆكراینا كه له 24ی شوباته‌وه ده‌ستی پێ كردووه، شه‌ڕ له زۆربه‌ی به‌ره‌كاندا به‌رده‌وامه، رووسیا هه‌وڵی وێرانكردنی ژێرخانی ئه‌و وڵاته‌ی داوه و زیانی زۆری پێ گه‌یاندووه. ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتیی ئه‌وروپا كه پاڵپشتی له ئۆكراینا ده‌كه‌ن، جیا له پێدانی چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی، سزای ئابووریی زۆر توندیان به‌سه‌ر رووسیادا سه‌پاندووه، له زۆربه‌ی بانكه‌كانی دنیادا ده‌ستیان به‌سه‌ر پاره‌كانی رووسیادا گرتووه و سڕیان كردووه.