ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 30ی حوزه‌یران، بانكی
رافیده‌ین له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كردووه، "خستنه‌ڕوویه‌كی نوێمان بۆ قه‌رز به بڕی 50 میلۆن دیناری عێراقی، بۆ فه‌رمانبه‌ران و ئه‌ندامانی وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆ ڕاگه‌یاند."
قه‌رزه‌كه بۆ فه‌رمانبه‌ران و ئه‌ندامانی وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆیه
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی بانكه‌كه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه ده‌ست (به‌غدا توده‌ی) كه‌وتووه، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، "سولفه‌یه‌كی نوێمان خستووه‌ته‌ڕوو له پێشینه‌كان بۆ فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆ، له پێنج ملیۆنه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات بۆ 50 ملیۆن دیناری عێراقی، دوای ته‌واوكردنی سه‌رجه‌م ڕێكاره‌كانی به‌خشین. به‌پێی كۆنترۆڵ و ڕێنوێنییه‌كان ڕاسته‌وخۆ ده‌توانن وه‌ری بگرن و سوودمه‌ند بن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كراوه، "داواكاری بۆ پێشینه‌كان له‌ڕێی ئه‌و لقانه‌ی بانكهكهوهیه كه له به‌غدا و پارێزگاكاندا بڵاو بوونه‌ته‌وه، هاوكات هه‌رێمی كوردستان ناگرێته‌وه"، هه‌روه‌ها تا ئێسته‌یش لقه‌كان داوای مامه‌ڵه‌ی بانگه‌شه بۆ پێشینه‌كانی فه‌رمانبه‌ران و ئه‌ندامانی هێزه ته‌ناهییه‌كانیش وه‌رده‌گرن كه پێشتر ڕاگه‌یه‌نرابوو، واتا كات به‌سه‌ر نه‌چووه و ده‌توانن سوود له هه‌له‌كانی پێشتریش وه‌ربگرن."
بانكی ڕافیده‌ین له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندییه‌وه هاوكاری دارایی ده‌كرێت بۆ یارمه‌تی و سوود به فه‌رمانبه‌رانی هه‌مو شاره‌كانی عێراق، به‌ڵام وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت به‌غدا له پرسی قه‌رزیش جیاوازی ده‌كات له نێوان فه‌رمانبه‌رانی كوردستان و شاره‌كانی تری عێراق. ئه‌مه له كاتێكدایه به‌رده‌وام ئه‌وان ده‌ڵێن كوردستان سه‌ربه عێراقه.