سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ئه‌مڕۆ پێشوازی له مارك برایسن ریچاردسن باڵوێزی به‌ریتانیا له عێراق كرد، له دیداره‌كه‌یشدا ده‌یڤد هانت كونسوڵی گشتیی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 30ی حوزه‌یران، سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ئه‌مڕۆ پێشوازی له مارك برایسن ریچاردسن باڵوێزی به‌ریتانیا له عێراق كرد، له دیداره‌كه‌یشدا ده‌یڤد هانت كونسوڵی گشتیی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستانیش ئاماده‌ی بوو.
له دیداره‌كه‌دا دواین گۆڕانكاری و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی عێراق و په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا تاوتوێ كراوه.
له دیداره‌كه‌یشدا ده‌یڤد هانت ئاماده‌ی بوو
هه‌ردوولا هاوڕابوونه له‌سه‌ر گرنگیی چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێراوه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵی، به‌تایبه‌ت پرسی نه‌وت و گاز له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور.
سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان دووپاتی كرده‌وه، "هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندییه‌كانی خۆی له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور جێبه‌جێ كردووه، پێویسته حكوومه‌تی فیدراڵیش ڕێز له مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێم بگرێت و وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی فیدراڵی، ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بكات."
هه‌روه‌ها مه‌سروور بارزانی ڕای گه‌یاندووه، "هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه ئاماده‌یه بۆ گفتوگۆ و گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن، كه ماف و شایسته ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی تێدا پارێزراو بێت و له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موو هاووڵاتییانی عێراقدا بێت."
مارك برایسن ریچاردسن باڵوێزی به‌ریتانیا له عێراق، ئه‌مڕۆ سه‌ردانی كوردستانی كردووه و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكوومه‌ت كۆ بووه‌وه، دواتر چاوی به سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌وێت و چه‌ندان پرسی گرنگ تاوتوێ ده‌كه‌ن.