میدیای ئەڵمانیا ئاشکرایان كرد، یانه‌ی بایرن میونشن سێیەم ئۆفه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنای بۆ گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ رۆبێرت لێڤاندۆڤسكی ره‌ت كرده‌وه.
رۆژنامەی "بیڵد"ی ئەڵمانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 30ی حوزه‌یران بڵاوی كرده‌وه، بایرن میونشن سێیەم و کۆتا ئۆفه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنای رەت کردەوە سه‌باره‌ت به ده‌ستبه‌رداربوون له هێرشبه‌ری بایرن "رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی".
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، بارسێلۆنا 40 ملیۆن یۆرۆی پێشکەش کردووە، جگە لە 5 ملیۆن یۆرۆی تر وەک زیادە و پاداشت، به‌ڵام بایرن ره‌تی كردووه‌ته‌وه و بڕیاریشیان داوه، له‌مه‌ودوا هیچ ئۆفەرێکی دارایی کەمتر لە 50 ملیۆن یۆرۆ قبوڵ نەکه‌ن.
لێڤاندۆڤسکی دوای چه‌ندان ساڵ یاریكردن له بایرن، ئه‌م وه‌رزه ده‌یه‌وێت تیپه‌كه جێ بهێڵێت و ئاماده نییه پێوه‌ندیی به ئاماده‌كارییه‌كانی تیپه‌كه‌ش بكات، به پێی زانیارییه میدیاییه‌كانیش، لێڤا رۆژانه پێوەندیی به ئیدارەی بارسێلۆنا دەکات.
خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا به لێڤاندۆڤسکی راگه‌یاندووه، ئەو لە مێرکاتۆی هاوینەدا ئامانجی یه‌كه‌می یانه‌ی بارسێلۆنایه و داواشی لێ كردووه ئارام بگرێت.