نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی كوردستان

:: AM:10:26:30/03/2017 ‌
ئەمڕۆ پێنجشەمە زێڕ لە بازاڕەکانی دنیا هەر ئۆنسێکی بە هەزار و 251 دۆلار دەفرۆشرێت. كارزان وەفیق زیڕنگر و بریكاری كۆمپانیای krnb  بۆ "وشە" نرخی زێڕ لە بازاڕی هەولێری خستەڕوو كە بەم شێوەیەیە:

مسقاڵێك زێڕی عەیار 24: 253 هەزار دینار
مسقاڵێك زێڕی عەیار 21:  225 هەزار دینار
مسقاڵێك زێڕی عەیار 18:  195 هەزار دینار

پێویستە بگوترێت دیاریكردنی نرخی زێڕ بەستراوەتەوە بە دوایین نرخی زێڕ لە بۆڕسەی جیهانی و لە كاتی كردنەوەی بازاڕەكە،  بە چركە گۆڕانكاری بەسەر دێت.

دیاریكردنی نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە بازاڕی هەولێر لەسەر بنەمای نرخی هەر ئۆنسێك زێڕ بە هەزار و 251 دۆلار و نرخی 100 دۆلار بە 125 هەزار و 750 دینار دەستنیشان كراوە.


وشە - سلێمان تاشان