یانه‌ی یوڤێنتوسی ئیتالی رۆیشتنی سێ یاریزانی یانه‌كه‌ی به‌یه‌كه‌وه راگه‌یاند، كه گرێبه‌ستیان ته‌واو بووه.
یانه ئیتالییه‌كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 30ی حوزه‌یران، له توویته‌ر بڵاوی كرده‌وه، كه سێ یاریزانیان دوای ته‌واوبوونی گرێبه‌سته‌كانیان، یانه‌كه‌یان جێ هێشت، هاوكات یانه‌كه به پۆسته‌ری تایبه‌ت سوپاسی یاریزانه‌كانی كرد.
یاریزانه‌كان بریتیین له پاولۆ دیبالای ئه‌رجه‌نتینی، كه ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه پێوه‌ندی به یانه‌ی ئینته‌رمیلانه‌وه بكات.
هه‌روه‌ها ئه‌لڤارۆ مۆراتای ئیسپانی، دوای ئه‌وه‌ی له دوو ماوه‌ی جیاوازدا بۆ یانه‌كه یاریی كرد، گرێبه‌سته‌كه‌ی كۆتایی هات، كه خۆی یاریزانی یانه‌ی ئاتلێتیكۆ مه‌دریدی ئیسپانییه و به خواستن له یوڤی یاریی ده‌كرد.
یاریزانه‌كه‌ی تر، فیدریكۆ بێرناردێسكیی ئیتالییه، كه دوای 5 وه‌رز یاریكردن بۆ یوڤی، ئه‌مڕۆ گرێبه‌سته‌كه‌ی كۆتایی هات و هێشته دیار نییه پێوه‌ندی به چ یانه‌یه‌كه‌وه ده‌كات.
یوڤی وه‌رزی رابردوو پله‌ی چواره‌می خولی ئیتالیای به‌ده‌ست هێنا، یانه‌كه بارودۆخی دارایی زۆر باش نییه، به‌ڵام پلانیشی هه‌یه چه‌ند یاریزانێكی باش بهێنێته ریزه‌كانی و خۆی به‌هێز بكاته‌وه.