زه‌كه‌ریا و سومه‌یه، كه هاوسه‌ری یه‌كترن كوژران، ورده‌كاریی كوشتنه‌كه‌یان له زمانی كه‌سوكاریانه‌وه بڵاو ده‌كرێته‌وه، چیرۆكه‌كه پێوه‌ندی به سێ كچی تریشه‌وه هه‌یه و خزمه‌كانیان ده‌ڵێن، ژیانی ئه‌وانیش له مه‌ترسیدایه.
سه‌عات 10ی به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 30ی حوزه‌یران، رووداوێكی كوشتن له گه‌ڕه‌كی سوورچیانی هه‌ولێر رووی دا، ژن و پیاوێك كه ماوه‌ی ساڵێك و چه‌ند مانگێكه هاوسه‌رگیرییان كردووه، له رووداوه‌كه‌دا كوژراون.
دوو كچی ئێمه له‌لای ئه‌وان دووگیانن و یه‌ك له كچه‌كانم ماوه بگوازرێته‌وه
چیرۆكی كوژرانی ئه‌وانه بۆ كێشه‌یه‌كی كۆن ده‌گه‌ڕێته‌وه كه زه‌كه‌ریا و سومه‌یه، به‌رله‌وه‌ی هاوسه‌رگیری بكه‌ن، به‌نهێنییه‌وه له گوندی گاینجی هه‌ولێر خۆشه‌ویستی یه‌كتر بوون.
دوای ئه‌وه‌ی ئاشكرابوون، كێشه روو ده‌دات و له رێی چاره‌سه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كرێ، ماڵی زه‌كه‌ریا سێ له كچه‌كانی خۆیان ده‌ده‌نه ماڵی سومه‌یه، پاشان داوا ده‌كرێ زه‌كه‌ریا و سومه‌یه، له گوند نه‌مێنن و له ناوشار بژین، ئه‌وانیش له گه‌ڕه‌كی سوورچیان له هه‌ولێر نیشته‌جێ ده‌بن.
هه‌روه‌ها یه‌كێك له‌و كچانه‌ی دراوه به ماڵی سومه‌یه، له‌لایه‌ن (س.س.ا) برای سومه‌یه كه تۆمه‌تباره به‌كوشتنی سومه‌یه و زه‌كه‌ریا، بڕیار بوو بگوازرێته‌وه، به‌ڵام ئێسته به قسه‌ی كه‌سوكاری، ژیانی ئه‌و دوو كچه‌كه‌ی تر كه گواستراونه‌ته‌وه له مه‌ترسیدایه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌ك ئه‌وانیش تۆڵه بكه‌نه‌وه.
دایكی زه‌كه‌ریا له به‌رده‌م پزیشكی دادی باسی رووداوه‌كه‌ی كرد و گوتی، "به‌ر له سێ مانگ، سێ فیشه‌ك له‌و كچه‌ی دراوه، نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه و كێشه‌كه كۆتایی هاتووه."
له قسه‌كانیدا ئه‌وه‌یش ده‌گێڕێته‌وه، "دوو كچی ئێمه له‌لای ئه‌وان دووگیانن و یه‌ك له كچه‌كانم ماوه بگوازرێته‌وه".
له‌باره‌ی هاتنی برای سومه‌یه بۆ لای ئه‌وان ده‌ڵێت، "كوڕه‌كه به‌یانی هاتووه بۆ لام و گوتی، پله میراتم هێناوه و ده‌مه‌وێ بێمه ژووره‌وه، من پێم گوت كاكه ئێمه میراتمان ناوێت و مه‌یه ماڵی من. دوای پێم گوت مامت ئاگاداره، ئه‌ویش گوتی به‌ڵێ و هاته ژووره‌وه.
دایكی زه‌كه‌ریا ده‌ڵێت، چوومه ده‌ره‌وه بزانم كه‌س دیاره، تا چوومه ده‌ره‌وه كوڕه‌كه‌م و بووكهكهمی كوشت.