رووسیا له هه‌وڵی وێرانكردنی ژێرخانی ئۆكراینا و كۆنترۆڵكردنی هه‌رێمی دۆنباسدایه، له كاتێكدا ئۆكراینا به پاڵپشتی رۆژئاوا له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سوپای رووسیا به‌رده‌وامه. وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیایش رای ده‌گه‌یه‌نێت بۆ نیازپاكیی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌نارده‌كردنی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكراینا، سوپاكه‌ی دوورگه‌ی ئه‌ژدیها به‌جێدێڵێت.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 30ی حوزه‌یران بڵاوی كردووه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رای گه‌یاندووه، وه‌ك نیازپاكییه‌ك بۆ هه‌نارده‌كردنی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكراینا، هێزه‌كانمان دوورگه‌ی ئه‌ژدیهایان چۆڵ كردووه كه ده‌كه‌وێته كه‌ناراوه‌كانی نزیكی شاری ئۆدیسا. ئه‌وه‌ی كردوومانه نیازپاكیی رووسیایه به‌وه‌ی نابینه ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م هه‌نارده‌كردنی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكراینا.
دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌و نیازپاكییه‌ی رووسیا به‌رانبه‌ر به هاورده‌كردنی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكراینا، هی ئه‌وه‌یه كه ئۆكراینایش سه‌رجه‌م كه‌ناراوه‌كانی ده‌ریای ره‌ش له مینه‌كانی پاك بكاته‌وه كه هه‌زاران مینی له‌و ناوچه‌یه چاندووه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا ئه‌وه‌ی گوتووه، مووشه‌كه‌كانمان سه‌نته‌ری فه‌رمانده‌یی ئۆكراینای له نزیكی دنێبرۆ وێران كردووه. سه‌رجه‌م ئه‌و سه‌ربازه ئۆكراینییانهی به دیل گیراون یان خۆیان راده‌ست كردووه، زیاتر له شه‌ش هه‌زار سه‌ربازی ئۆكراینی ده‌بن.
پێشتریش سه‌رۆك كۆماری چیچان ره‌مه‌زان قه‌دیرۆڤ كه به هاوپه‌یمانی سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمێر پوتین هه‌ژمار ده‌كرێت و له‌وه‌ته‌ی جه‌نگه‌كه ده‌ستی پێ كردووه، پاڵپشتی له سوپای رووسیا له دژی ئۆكراینا ده‌كات، رای گه‌یاندووه كه هێزه‌كانیان له‌گه‌ڵ سوپای رووسیا، شاری لیسیچانسكیان له به‌رده‌ستی هێزه‌كانی كیێڤیان رزگار كردووه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی رووسیا به‌شێكی زۆری ده‌ریای ره‌شیان به‌لای ئۆكرایناوه كۆنترۆڵ كردووه و گه‌مارۆیان خستووه‌ته سه‌ر دوورگه‌كانی ئه‌و وڵاته، به‌هۆیه‌وه هاورده‌كردنی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكراینا راگیراوه و ئاسایشی خۆراكی له دنیادا دروست كردووه. له كاتێكدا ده‌یان ملیۆن تۆن دانه‌وێڵه و گه‌نمی ئۆكراینی له هه‌نارده‌كردن راگیراون.
جه‌نگی رووسیا له دژی ئۆكراینا كه له 24ی شوباته‌وه ده‌ستی پێ كردووه، شه‌ڕ له زۆربه‌ی به‌ره‌كاندا به‌رده‌وامه، رووسیا هه‌وڵی وێرانكردنی ژێرخانی ئه‌و وڵاته‌ی داوه و زیانی زۆری پێ گه‌یاندووه. ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتیی ئه‌وروپا كه پاڵپشتی له ئۆكراینا ده‌كه‌ن، جیا له پێدانی چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی، سزای ئابووریی زۆر توندیان به‌سه‌ر رووسیادا سه‌پاندووه، له زۆربه‌ی بانكه‌كانی دنیادا ده‌ستیان به‌سه‌ر پاره‌كانی رووسیادا گرتووه و سڕیان كردووه.