په‌رله‌مانی ئیسرائیل له ماوه‌ی كه‌متر له چوار ساڵی رابردوو، بۆ جاری پێنجه‌م خۆی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و بڕیار درا له مانگی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ، دووباره هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه بچێت.
یائیر لاپید وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل، له به‌ره‌به‌یانی سبه‌ی هه‌ینییه‌وه ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیرانی كاتیی ئیسرائیل و ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه ده‌گرێت.
به‌گوێره‌ی رادیۆ فه‌ردا، ئه‌م هه‌نگاوه كۆتایی هێنا به هاوپه‌یمانیی یه‌ك ساڵه‌ی هه‌شت حزبی ئیسرائیل كه دوای مشتومڕێكی زۆر، بڕیاریان دابوو حكوومه‌ت پێك بهێنن.
میدیاكانی ئیسرائیل له رۆژانی رابردوودا باسیان له‌وه كردووه، حكوومه‌تی ئێسته‌ی ئیسرائیل له چه‌ند رۆژی رابردوودا هه‌موو هه‌وڵه‌كانی بۆ ئه‌وه‌بوو، به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان رێگری له به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی ئۆپۆزسیۆنی وڵاته‌كه بكات كه بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرد.
بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر كورت له ده‌سه‌ڵاتدا بوو.
یائیر لاپید 14یه‌م كه‌سه به پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌گات و ده‌سه‌ڵات له نه‌فتالی بێنێت سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل وه‌رده‌گرێت كه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر كورت له ده‌سه‌ڵاتدا بوو.
نه‌فتالی بێنێت سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، سه‌عاتێك به‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان، به فه‌رمی رای گه‌یاند له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی وڵاته‌كه به‌شداری ناكات.