دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، فه‌رمانی بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت ده‌كرد، بڕیاره‌كه كه‌وته واری جێبه‌جێكردن و یه‌كه‌م ناوچه‌یش له هه‌رێم، هه‌ولێر بوو كه شوێنی چهكفرۆشتنی داخست. ڕاوێژكارێكی یاسایش پێی وایه بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران قورس بووه داویه‌تی و هاوكات ئارامی زیاتریش بۆ شاره‌كان دابین ده‌كات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 30ی حوزه‌یران، یوسف سامان پارێزه‌ر به پله‌ی ڕاوێژكاری یاسایی، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "له ماوه‌ی رابردوودا تاوانێكی زۆر له ھه‌رێمی كوردستان روویان داوه، به تایبه‌ت كوشتن كه له رۆژانی رابردوو زیاتر له شه‌ش حاڵه‌ت ھه‌بووه، ھۆی زۆربوونی تاوانی كوشتن ده‌گه‌ڕێنمه‌وه بۆ (جێبه‌جێ نه‌كردنی سزای له سێداره‌دان و رێككه‌وتن له ده‌ره‌وه‌ی دادگاكان و ھه‌ڵگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت و ده‌ركردنی لێبوردنی گشتی)".
ھۆی زۆربوونی تاوانی كوشتن ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ (جێبه‌جێ نه‌كردنی سزای له سێداره‌دان و رێككه‌وتن له ده‌ره‌وه‌ی دادگاكان و ھه‌ڵگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت و ده‌ركردنی لێبوردنی گشتی)
ڕوونی كرده‌وه، له‌و چوار هۆكاره سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ئه‌مڕۆ خاڵی دووه‌می كرده فه‌رمان، ئه‌ویش بڕیاری دا به هه‌ڵمه‌تی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت و داخستنی ته‌واوی شوێنه‌كانی چه‌كفرۆشتن. ئه‌مه خۆی هه‌نگاوێكی گرنگ بوو كه پێشتر بیری لێ نه‌كرابووه‌وه و بڕیاره‌كه قورس بوو.
ئاماژه‌ی دا، "به بڕیاری هه‌ڵمه‌تی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت و داخستنی ته‌واوی شوێنه‌كانی چه‌كفرۆشتن، ئارامی زیاتر بۆ كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه و باشتربوونی دۆخی ته‌ناهی لێ ده‌كه‌وێته‌وه و كه‌مبوونه‌وه‌ی كوشتن له شاره‌كانی هه‌رێمی هه‌ستی پێ ده‌كرێت."
له‌باره‌ی دادگاوه گوتی، "ئێسته دادگا له كوردستان زۆر لاواز بووه، چونكه هه‌مووان ده‌زانن ئامانجی دادگاكان جێبه‌جێكردنی یاسایه له‌سه‌ر سه‌رپێچیكار و گه‌ڕانه‌وه‌ی مافی مافخوراوه، لاوازبوونهكهیشی پێوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه ئاشته‌وایی له ده‌ره‌وه‌ی دادگا زیادی كردووه كه پێی ده‌گوترێت سوڵحی عه‌شایه‌ری، چونكه دیوه‌خان و سوڵحكاری ده‌سه‌ڵاتی دادگا ته‌واو لاواز ده‌كات و مرۆڤ وه‌ك كاڵایه‌ك لێ ده‌كات، له به‌رانبه‌ر رۆحی مرۆڤێك، رێژه‌یه‌ك پاره دیاری ده‌كرێت و دواتر كه‌سه‌كه به ئازادی ژیان ده‌كات".
قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت له‌لایه‌ن مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستانه‌وه، هاووڵاتییانی دڵخۆش كرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت كه زۆرترین ئه‌و كوشتن و رووداوانه‌ی هه‌ن، به‌هۆی چه‌كی بێ مۆڵه‌ته‌وه ده‌كرێن.