دیمه‌نێك له یارییه‌كی پێشووی نێوان تازه‌پێگه‌یشتووانی هه‌ولێر و هندرێن.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان واده‌ی یاریی كۆتایی خولی تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌كانی كوردستانی دیاریی كرد.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 30ی حوزه‌یران، بڕیاری دا رۆژی سێشەمی داهاتوو
5 / 7 / 2022 لە پیرمام و لە یاریگه‌ی یانه‌ی پێشمەرگەی هەولێر، یاریی کۆتایی خولی تازەپێگەیشتووانی یانەکانی کوردستان لە نێوان هەردوو یانەی هندرێن و هه‌ولێر به‌ڕێوه بچێت.
فیدراسیۆنه‌كه بڕیاری داوه یارییه‌كه سه‌عات 04:30 ده‌ست پێ بكات و له دوای یارییه‌كه‌ش جام و خه‌ڵات به تیپی سه‌ركه‌وتوو پێشكه‌ش ده‌كرێت.
پێشتر واده‌یه‌كی تر بۆ به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كه دیاریی كرابوو، كه بڕیار بوو له یاریگه‌ی فڕانسۆ هه‌ریری بكرێت، به‌ڵام به هۆی ناڕازیبوونی یانه‌ی هندرێن، كه یاریگه‌ی فرانسۆ هه‌ریری یاریگه‌ی یانه‌ی هه‌ولێره، یارییه‌كه نه‌كرا، تا ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان كات و یاریگه‌یه‌كی تر بۆ یارییه‌كه دیاریی كرد.