كوڕی دوو بەرپرس خۆیان كوشت

:: AM:10:10:01/07/2022 ‌

 

لە ماوەی 12 سەعاتی رابردوو كوڕی دوو بەرپرس خۆیان كوشتووە، باوكی یەكێك لە كوژراوەكان روونكردنەوە بڵاو دەكاتەوە.

ئەمڕۆ هەینی یەكی تەمووز، لە رووكردنەوەیەكی زریان شێخ وەسانی كە ئەفسەرێكی پلە باڵای پێشمەرگەیە هاتووە، رووداوێكی ناخۆش بەسەر ئێمە هاتووە كە بووە هۆی گیان لە دەستدانی كورم "شەهید زریان شێخ وەسانی".

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، "زەند نەبەز ئەحمەد كوردە"، كوڕی ئەفسەری دیار و كۆچكردووی یەكێتی  و برازای "بەرزان ئەحمەد كوردە" سەركردەی ناسراوی یەكێتی،  لەلایەن بنەماڵەكەیەوە بە ئۆتۆمبێلی تایبەت دەگەیەنرێتە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی كە فیشەك بە جەستەیەوە بووە، بەڵام لەوێ گیان لەدەست دەدات.

دواتر بە ئەمبوڵانس تەرمەكەی دەگەڕێننەوە گەڕەكی بەختیاری، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، دەوترێت زەند نەبەز ئەحمەد كوردە، كە تەمەنی 22 ساڵە خۆی خۆی كوشتووە.

بنەماڵەی ئەحمەد كوردە یەكێكن لە بنەماڵە دیارەكانی سلێمانی، ئەو دوو رووداوەی خۆ كوشتن لە ماوەی كەمتر لە 12 سەعات رووی داوە.


 



وشە - رامیار جەواد