سورەیا لە كەیەوە خێزانی محەمەدى حاجی مەحموودە؟

:: PM:12:25:01/07/2022 ‌
دوای بڵاو بوونەوەی وێنەیەكی خێزانی محەمەدی حاجی مەحموود لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وا بڵاو كرایەوە، سەرۆكی پارتی سۆشیالیستی كوردستان، ژنێكی تری هێناوە ئەندامێكی ئەو حزبەش چەند نهێنییەك ئاشكرا دەكات.

ئەمڕۆ هەینی یەكی تەمووز، مەلا لوقمان پێنجوێنی ئەندامی مەكتەبی سیاسیی و نوێنەری پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان لە تاران، بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، سورەیا فارسی هاوژینی سێییەمی محەمەد حاجی مەحموودی سەرۆكی حزبەكەمانە، ماڵی لە تارانە و لە سلێمانیش دادەنیشێت، 21 ساڵە هاوژینیان پێكهێناوە لە بنەماڵەیەكی بەرپرسی باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێرانە.

زیاتر گوتی، سورەیا فارسی لە محەمەد حاجی مەحموود، خاوەنی منداڵێكە بە ناوی كوردستان لە یەكێك لە زانكۆكانی تاران دەخوێنێت ئەمساڵ كۆتایی قۆناخی خوێندنییەتی.

ئەو بەرپرسەی پارتی سۆسیال دیموكرات باسی لەوەش كرد، بەشێك لە میدیاكان لێكدانەوەی هەڵەیان بۆ ئەو وێنە كردووە من بڵاووم كردووەتەوە لە ئەكاونتی خۆم و بردوویانە ئەوشوێنە بارەگای نوێنەرایەتی پارتەكەمانە، خەڵكانێكیش بەتاڵن بە دوای ژیانی شەخسی خەڵكەوەن و قسە لەسەر ژیانی تایبەتی دەكەن.

هەڵەبجە / عەزیز هەورامی



وشە - رامیار جەواد